
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراى دەکات ژمارەێک سەرمایەدار ویستویانە پاڵاوگە بهێننە بۆ کوردستان، بەڵام رێگرییان لێکراووە.
شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لە پرسیارێک بۆ وەزیری سامانە سروشتیەکان دەپرسێت ’ئەو پاڵاوگەیەی کە هێنراوە بۆ کەورگۆسک کێ هێناویەتی؟ ناوی کۆمپانیاکە؟ بەچەند کڕدراوە؟ ئایە کێ برکێ و زیادکردنی ئاشکرا بۆ کراوە؟ هەروەها لەناو چەند نمونەدا ئەمە هەڵبژێدراوە؟’.
گوتیشى ’ئاگادارین پێشتر چەندین سەرمایەداری خۆماڵی بە ئەزموون ویستویانە پاڵاوگە بێنن رێگەیان پێنەدراوە. ئەمەی ئێستا چۆن هاتووە؟
بە پێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار دەتوانێت پرسیار ئاڕاستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بکات، هەروەها پێویستە لەماوەی 15 رۆژ لە رۆژی پێگەیشتنی پرسیارەکە وڵام بدرێتەوە