وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ئیداریی ناوچه‌كه و كۆمپانیاكه، بریارێكی به‌په‌له بۆ كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر تاوه‌ری رێبه‌ركویك له‌ناحیه‌ی قه‌سرێ ده‌رده‌كات به‌مه‌ش ناحیه‌یه‌ك بێ ئینته‌رنێت ده‌بێت، وه‌زیری ته‌ندروستیش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه تاوه‌ره‌كه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌وان دانراوه.
كاروان كه‌ریم خان، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌سرێ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: رۆژی 6-ی ئه‌م مانگه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌مان، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای له‌سه‌ر تاوه‌ری رێبه‌ر كویك داوه و ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی وه‌ك ئیداره‌ی سنوره‌كه‌ی نیگه‌ران كردوه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌شی بۆ دروستكردوین، چونكه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كرێت.
كاروان كه‌ریم خان وتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم له‌په‌یوه‌ندی داین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كه بدۆزرێته‌و و تاوه‌ره‌كه به‌كار بخرێته‌وه و خزمه‌تگوزاریه‌كه پێشكه‌ش بكرێت تا تاوه‌رێكی دیكه داده‌نرێت، شوێنی باشتریشمان بۆ كۆمپانیای رێبه‌ر ده‌ست نیشان كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فاتیح ئیسماعیل، وته‌بێژی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم به خه‌ندانی وتی: ناحیه‌ی قه‌سرێ له‌رووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای سه‌خه‌ته‌و كه‌وتۆنه نێوان چه‌ند چیایه‌ك گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بۆ ئه‌و ناحیه‌یه ئه‌سته‌م بوو، به‌ڵام ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكه‌كه و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه خزمه‌تگوزاریه‌كه‌مان پێگه‌یاند و به ره‌زامه‌ندیی به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیداریی سنوره‌كه تاوه‌ره‌كه‌مان له‌سه‌ر بنكه‌ی ته‌ندروستی قه‌سرێ دانا، به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ گه‌ڕانه‌وه و پرسكردن، رۆژی 16-ی ئه‌م مانگه راسته‌وخۆ بریاری كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه داوه بێ ئه‌وه‌ی ئاگادارمان بكاته‌وه و ماوه‌یه‌كمان بۆ دابنێت و ره‌چاوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافی به‌كار هێنه‌را بكات.
فاتیح ئیسماعی وتیشی: ئه‌گه‌رچی تیشكی تاوه‌ره‌كه‌ی ئێمه زیانی ئه‌وتۆی بۆ ته‌ندروستی و ژینگه نییه، به‌ڵام خۆمان بریارمانداوه كه تاوه‌ره‌كانمان له سه‌ر ته‌واوی بنكه ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان بگوازینه‌وه قه‌سرێشمان له‌به‌رنامه‌دابووه، به‌داخه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی به‌رله‌وه‌ی ئێمه شوێنێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌ری نوێی لێ دابنێین راسته‌وخۆ كاره‌بای له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌ی ئێمه كوژاندۆته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به خه‌ندانی راگه‌یاند: "بنكه ته‌ندروستیه‌كه هی خۆمانه‌و تاوه‌ره‌كه‌ش بێ ئاگاداریی ئێمه دانراوه و بۆیه كاره‌بامان له‌سه‌ر كوژاندووه‌ته‌وه و ده‌بێت تاوه‌ره‌كه‌ش بگوازرێته‌وه."
ویستمان پرسیاری زیاتر ئاراسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی بكه‌ین به‌ڵام ناوبراو وتی: " سه‌رقاڵم و ناتوانم زیاتر بدوێم."
ناحیه‌ی قه‌سرێ گه‌وره‌ترین ناحیه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تیه و له‌روی ئیداریه‌وه سه‌ر به‌قه‌زای چۆمانه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی خوێنده‌وارن و خاوه‌ن بروانامه‌له‌و ناحیه‌یه به‌ربورد به‌ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری زۆر زیاتره ئه‌مه‌ش وایكردوه كه به‌كار هێنه‌ری ئینته‌رنێتی زۆربێت.