

كیفاح محمود راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسكای نیوزی راگەیاند: هیچ بڕیارێك لەحكومەتی هەرێم یاخود سەرۆكایەتی هەرێمەوە دەرنەچووە سەبارەت بەكشانەوەی وەزیرە كوردەكان لەبەغدا، بەڵكو لەوانەیە وەزیرە كوردەكان وا ئەژماریان كردووە كە لەمۆڵەتدا بن.
شایانی باسە لەوتاری هەفتەی رابردووی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق هێرشی كردەسەر هەرێمی كوردستان و هەولێری بەمۆڵگەی چەكدارانی داعش و تیرۆریستان لەقەڵەمداو ئەمەش نیگەرانی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوەو میادیاكان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كەگوایە سەرۆكی هەرێم داوایكردووە وەزیرە كوردەكان وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر لێدوانەكەی مالكی لەبەغدا بكشێنەوەو بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان