وەك بە دیارکەوت لە بەشی پێشوودا، خۆپشکنین گرنگییەکی زۆری جەستەیی و سایکۆلۆجی و کۆمەڵایەتی و ئابوری هەیە.
لێرەدا باسی چۆنیەتی خۆپشکنین دەکەین:
پێشەکی چاودێریی ئەم خاڵانە بکەن کە گرنگن وە پێویستە ڕەچاو بکرێن:
- دوای 10 ڕۆژلەسوڕی مانگانە مەمکی خۆت فەحس بکە چونکە بێ ئێشتروبێ گرێ ترە.
1. بە لەپی دەستت بیپشكنە نەك بە سەری پەنجەکانت.
2. هەمووجارئەم پشكنینە لە هەمان شوێن و هەمان ڕۆژ و هەمان کات و بە هەمان شێوە دوبارە بکەرەوە و تا ئەمڕۆ بەراورد بکەی بە مانگی پێشوو.
3. لەوانە لە هەمووی گرنگ تر ئەوەیە کە مەمکی خۆت بناسیت و شارەزایی بیت چونکە هەر بەم شێوەیە ئاگاداری گۆڕان کاری یەکان دەبیت.
4. ئەگەر گۆڕان کارییەکت هەست پێ کرد ئەوە پێویست ناکات بشڵەژێیت چونکە لە 10 گرێدا ئەوا 8 تا 9 گرێ بێ زەرەر و زیان دەبن.
هەنگاوی یەکەم:
لەبەردەم ئاوێنە سەیری مەمکەکانت بکە کاتێ دەستت بە تەنیشتەوەن بە ڕێکی بۆ خوارەوە.
سەیری شێوەو و قەبارە و ڕەنگی بکە و بزانە شێوەیان هەر وەك جارانە یان گۆڕاون. هیچ شێوانێك چرچی یەك چاڵ بوون یان دەرچونێك لە مەمکەکانت هەن، هەردووکیان هەر وەکو جاران وەك یەکن ئەگەر ئەو گۆڕانانە هەبوون با دکتۆری تایبەت مەند بتبینێت.
ئاگاداری گۆی مەمكت بە لە هەر چوونە ژوورەوە یان گۆڕان لە شێوە و شێوازی سووربونەوە، هەبوونی خوران و هەستیاری ئەمانەش پێویست یان بە پشکنین هەیە.
هەنگاوی دووەم :
هەمان شت دووبارە بکەرەوە تەنیا ئەم جارە دەستەکانت بەرز بکەرەوە بۆ سەر سەرت و هەمان شت بپشکنە.
هەنگاوی سێهەم :
پێش ئەوەی لە هەنگاوی بەردەم ئاوێنە ببیتەوە پێویستە سەیر و سەرنجی هەر جۆرە ئاوێك یان شلەیەك بدەیت کە لە گۆی مەمکتەوە دێتە دەرەوە ئایە چه ند خالیك یان لە خاڵیكی دیاری کراوەوە و بزانە ڕەنگی چۆنە یان بێ ڕەنگە، شیری، سەوز، زەرد، خوێن، قاوەیی .
هەنگاوی چوارەم :
بە پاڵ کەوتنەوە خۆت بپشکنە و دەستت بەکار بهێنە بۆ پشکنینی.
دەستی ڕاست مەمکی چەپ و دەستی چەپ مەمکی ڕاست بپشکنێت وژێر باڵەکانت هەست پێبکە بۆ هەر گرێیەك وا بزانە مەمکت وەکو سەعاتێك وایە لە سەعات دواترە دەست پێ بکە و بسوڕێتەوە بە دەوریا تە دەگیتەوە هەمان خاڵ.
هەموو مەمك لە دەرەوە بۆ ناوەوە بپشکنە و پشت گۆی مەمکیش هەروەها، هەستت بە هەر گرێیەکی نوێ کرد با دکتۆری تایبەتمەند لە نەخۆشی مەمك بتبینێت.
لە کاتی خۆ پشکنین هەموو مەمك و ژێر باڵت و پشت گۆی مەمك هەست پێ بکە بە سوکی و هەروەها بە قوڵی تا هەست بە ئێسکی پەراسوت دەکەیت.
هەنگاوی پێنجەم : خۆپشکنین بە وەستانەوە یان بە دانیشتنەوە لەوانەیە ئەوەیان لە هەموویان ئاسان تربێت لە کاتی خۆشتن و بە دەستی تەڕ هەمان پشکنین بکەیت وەك چۆن لە قۆناغی چوار کردت.
خانمی بەڕێز ئەم پشکنینە تەنیا چەند چرکەیەکی دەوێت بەڵام لەوانەیە ژیانی چەندەها کەس بپارێزێت.
زۆربەی زۆری گرێیەکان کە تۆ هەستی پێ دەکەیت بێ زەرەر و زیانن و چارەسەر کردن یان کارێکی ئاسانە.
ئەگەر هەستت بە هەر گۆڕان کارییەك کرد ئەوە پێویستە دکتۆری تایبەتمەند لە نەخۆشی مەمك بتبینێت بۆ دڵنیا کردنەوەت و ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.
لە بەشی داهاتوو دا باسی گرێیەکانی مەمك دەکەین.
دکتۆر / نەریمان محەمەد عەزیز
نەشتەرگەری گشتی و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمك
لە شاری پزیشکیی فاروق.