

رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند: كاتژمێر 12:45 ی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی مردن له گه‌ڕه‌كی ژیانی شاری هه‌ولێر.
وتیشی: "دوای گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی "عه‌زیز مه‌حمود تۆفیق"، له‌ماڵی باوكی سه‌رقاڵی چاككردنی كاره‌با بووه و كاره‌با گرتوویه‌تی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
رائید كاروان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاتژمێر 6 ی به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاواوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه به بوونی ته‌رمی گه‌نجێك.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر دوو سایدی به‌حركه، ده‌ركه‌وت كرێكارێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌ناوی "هاوكار هه‌ڤاڵ سابیر" كه خه‌ڵكی هه‌ولێره، ئاوڕشێنی ته‌لارێكی كردووه كه تازه درووست ده‌كرێت، له‌وكاته‌دا قاچی خزاوه و كه‌وتۆته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
رونیشیكرده‌وه: "هه‌ردوو گه‌نجه‌كه خێزاندار نین و پۆلیسی هه‌ولێریش لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه كردۆته‌وه".