

ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند كه پاره‌ی نه‌وتی كوردستان له توركیاوه دێته بانكی ناوه‌ندی كوردستان.
ئه‌دهه‌م كه‌ریم وتی: "تائێستا پاره‌كه نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام به‌دڵنیایی وه‌كو هه‌ر داهاتێكی تری حكومه‌ت دێته بانكی ناوه‌ندی، هاتنی ئه‌و پاره‌یه‌ش كاریگه‌ری باش له سه‌ر بازاڕ و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كات، چونكه مووچه زووتر دابه‌ش ده‌كرێت و پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران ده‌درێت و ئیش و كاره‌كان باشتر ده‌ڕۆن".
له 22ی ئه‌یلووله‌وه هه‌رێمی كوردستان به ره‌سمی له رێگه‌ی توركیاوه ده‌ستی به فرۆشتنی نه‌وت كردووه، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی حسابی هه‌رێمی كوردستان له پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وت له توركیا بوون بڕیاره به‌م نزیكانه پاره‌كه بێته بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌دهه‌م كه‌ریم جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی مامه‌ڵه‌كردنی پاره‌ی نه‌وتی خۆی هه‌یه، وتیشی: "له رێگه‌ی حسابێكه‌وه پاره‌ی نه‌وتی كوردستان دێته بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌سه‌ڵاتی مامه‌ڵه‌كردنی به‌و پاره‌یه ده‌بێت".