
له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا، له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا هه‌وڵیك و بانگه‌وازێكی ڕاستگۆیانه هه‌بوو بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، خه‌ڵکی كوردستان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕشی شێخی نه‌مر بوون، هه‌رچه‌نده هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی (به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان) له‌باربوو بۆ دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته. ته‌نها به‌ربه‌ست له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلیزه‌كان بوو له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك هێزی باڵا و سه‌رپه‌رشتیار كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دروست بوون و پاڵپشتیی ده‌وڵه‌تێكی عێراقی عه‌ره‌بی سونی ده‌كرد، به‌جۆرێك كه ناوچه كوردیه‌كان به‌شێكی كاریگه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌بن ، وه به چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازییه‌وه له ڕێگه‌ی ووشكانی و ئاسمانیه‌وه به‌ڕه‌نگاری هه‌موو هه‌وڵێكی كورد بوونه‌وه و شۆڕش و خه‌ونی میلله‌تێك له‌ناوبرا.
گومانی تێدا نیه كه خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی تاك به تاكی كۆمه‌ڵگای كوردیه به جیاوازی بیروبۆچوونه‌كان وبه جیاوای ڕه‌نگ و ئاڕاسته‌كانیه‌وه. پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك جارێكی تر خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌كه‌ش و بارودۆخێكی زۆر جیاوازدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟ ڕه‌نگه چه‌ند جارێكی تر ئه‌م فرسه‌ته بۆ كورد ڕه‌خسا بێت، به‌ڵام كورد خۆی نه‌یزانیبێت فرسه‌ته مێژووییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌كاربهێنێت . له‌دوای ڕووخاندنی ڕژێمی عێراق 2003، كه به گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخاندنی سیاسی داده‌نرێت له ناوچه‌كه‌دا،هه‌روه‌ها بۆ دۆزی كورد. ئاشکرایه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له پرۆسه‌ی دووباره بنیادنانه‌وه‌ی عێراقدا، كورد ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ (له‌وكاته‌دا)، كورد نه سیاسه‌تێكی ئابوری یه‌كگرتوو، نه گووتاری یه‌كگرتووی هه‌بووه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی كورد (هه‌رچه‌نده له دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 وه، كورد حوكمی دیفاكۆی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كردووه).
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش، دیاریكردنی هاوپه‌یمانێتیه ده‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری حیزبی بووه، كه زیاتر بوه هۆی چه‌سپاندن و زه‌ق كردنه‌وه‌ی فیعلی دوو ئیداره‌یی . ده‌رئه‌نجام هه‌ر بڕیارێكی چاره‌نووساز له‌م هه‌رێمه ده‌ربچێت ده‌بێت پرس و ڕای ده‌ره‌كی (دراوسێكانمان) وه‌رگیرابێت، وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت، پێش ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا بێت؟
ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان پێی ڕاهاتوون بونی گومانه له لێدوانی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، له لێدوانی دژبه‌یه‌ك، وه یاخود پاشگه‌زبوونه له لێدوان و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان كه مه‌به‌سیتان ئه‌وه نه‌بوه، وه‌یان ووته‌كانیان به‌هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ساده بۆ پرسی بوون به ده‌وڵه‌ت بكه‌ین؟ له‌سه‌ر گرنگترین بابه‌تی چاره‌نووسازی میلله‌تێك یه‌ك گوتاری هاوبه‌ش له نێوان حیزبه باڵا ده‌سته‌كان نابینرێت. چۆن ده‌بێت حزبێکمان پێی وایه ماده‌ی 140 كۆتایی هاتبێت، حزبێكی ترمان پێیوانیه مادده‌ی 140 كۆتایی هاتبێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه ئه‌گه‌ر راپرسی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجامدرا ئه‌وا ده‌بێت به‌ئاگاداریی‌و به‌شداری حكومه‌تی عێراقی بێت. چۆن ده‌كرێت باس له ده‌وڵه‌ت وڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌گه‌ڵ میدیاكانی ده‌ره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداری كردن له حكومه‌تی بنكه فراوان له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌كه‌ن، كه چانسێكی تر بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق پارچه پارچه نه‌بێت!
ئاشكرایه كه سه‌كردایه‌تی سیاسی كورده، له ماوه‌ی 10 ساڵه ڕه‌خنه‌ی توند‌یان لێ ده‌گیرێت كه چۆن ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك بوون و ڕازی بوون چاره‌نووسی كه‌ركوك به ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه‌وه ببه‌سترێته‌وه، بخرێته ناو ماده‌ی 140وه جێ به‌جێ كردنی به سێ قۆناغی (ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری‌و ڕیفراندۆم) تێپه‌ڕێت . وه‌ڵامی ڕاشكاوانه بۆ ئه‌م پرسه كه له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌كانه‌وه چه‌ختی لێ ده‌كرا، "كه ئه‌وان به بوونی ئه‌و سێ قۆناغه‌ی ماده‌ی 140 شه‌رعیه‌تی یاسایی و سیاسی ده‌ده‌ن به كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تر كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمن". له كاتێكدا فرسه‌تی زۆر گه‌وره‌تر له به‌رده‌م كوردا بوه كه فشار بخرێته سه‌ر حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا (پێش كشانه‌وه‌یان له عێراق) كه په‌له بكرێت له‌جێ به‌جێ كردنی ماده‌ی 140، وه‌هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به به‌غداد وه‌ربگیرێت،به‌ڵام ئه‌و فرسه‌تانه به قوربانی پۆست وده‌ستكه‌وته مادییه‌كان كرا. جا له پێناوی ئه‌و شه‌رعیه‌ته یاساییه نه‌ده‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێم به یه‌ك دێر كۆتایی به ماده‌یه‌كی ده‌ستوری گرنگ بهێنێت، كه‌گوایا (جارێكی تر باس له ماده‌ی 140 ناكه‌نه‌وه). له كاتێكدا ئه‌م ماده‌یه ته‌نها بۆ كه‌ركوك نیه به‌چوونه ناو كه‌ركوك كۆتایی نایه، ئه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ئه‌مانه‌ش باسی ناكه‌نه‌وه؟ ئه‌ی گه‌ره‌نتی بۆ كورد چیه، چیمان پێ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وشی گۆڕانكارییه‌كان بارودۆخه‌كه دژی به‌رژه‌وه‌ندی كورد شكایه‌وه‌و، به بڕیارێكی تر پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر كشانه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن له 2008 دا ڕوویدا، كاتێك هێزی پێشمه‌رگه توانیان ڕووی به‌ڕووی تیرۆرببنه‌وه، بچنه ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم (له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه) دوایی به‌یه‌ك بڕیاری سیاسی له‌ژێر فشاری به‌غداد و ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه.
له هه‌مان كاتدا، به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی و شكستێكی گه‌و‌ره‌یه، ئه‌گه‌ر دواخستن و یان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ببه‌سترێته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی و وویستی ووڵاتانی دراوسێ، به‌جۆرێك كه دوژمنایه‌تی دراوسێكان ناكه‌ن، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ناوه‌ستن و ئاسایشی ناوچه‌كه تێك ناده‌ن؟ ئه‌مه‌ش گوزارشت له ئیراده‌یه‌كی لاواز و ته‌سلیم بوون به ئیراده و وویستی ووڵاته دراوسێكان ده‌كات. گومانی تێدا نیه كه ئه‌م ووڵاتانه‌ی دراوسێ كه چه‌ند ده‌ستیان هه‌بووه و هه‌یه له بڕیاری سیاسی و ته‌نانه‌ت له گۆڕینی ڕێچكه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوخۆی هه‌رێم و عێراقدا. ڕووداوه‌كانی دوای( 9/6/2014) بارودۆخێكی نوێ و ڕه‌نگه گۆڕانکاری نوێ له هاوكێشه‌ی سیاسی به‌دوای خۆیدا بهێنێت. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی كورد بشكێته‌وه ئه‌گه‌ر بزانرێت سوود له‌م هه‌له وه‌ربگیرێت. له‌به‌رئه‌وه پێداویستی قۆناغه‌كه واده‌خوازێت ، كه سه‌ركردایه‌تی كورد پێش ئه‌وه‌ی باس له ده‌وڵه‌تی كوردی بكات با كار و ئاماده‌كاری بۆ پایه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكات له ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌یدا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، پێش ئه‌وه‌ی كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی بكرێت كه دوو هه‌نگاوی گرنگن به‌پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
1. كار بۆ دروست كردنی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی بكرێت له ناو تاكه‌كاندا كه‌چه‌ند خۆیان به‌پابه‌ند بزانن به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت و كاری پێده‌كرێت به پاره و سه‌روه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌وه كار بۆ ئینتمای حیزبی ده‌کرێت، له ناو حیزبیشدا كار بۆ تاكه‌كه‌س، یان ده‌سته و باڵ ده‌كرێت!
2. حه‌قه بپرسین، ئایا ده‌وڵه‌ت بێ ده‌ستور ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌ی كوردستان كه ماوه‌ی بیست ساڵ زیاتره حوكمی دیفاکۆتی خۆی ئه‌كات و ده‌ستوری نیه، یاخود ئاماده نه‌بوون له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێك یان تاكه كه‌سێك به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ده‌ستورێك په‌سه‌ند بكات؟ ئیتر چۆن باس له ده‌وڵه‌ت ده‌كات؟
3. له گرنگرترین پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بوونی هێزێكی نیشتمانی یه‌كگرتووه، ئه‌و ڕاستیه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌یزانێت و هاواری بۆ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به هه‌ڵوێست و له ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسه سه‌ربازی و سیاسیه‌كانمان بیستوه به‌ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه ده‌ڵێن ده‌ستبه‌رداری هێزه‌كانیان نابن، ئاماده‌ش نین وازله‌هێزی پێشمه‌ری حیزبه‌كان بهێنن ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بكرێت، بكرێته به‌هێزێكی نیشتمانی یه‌كگرتوو.
4. یه‌كێكی تر له پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوونی ژێرخانی ئابوری به‌هێزه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ده‌ناڵێنێت به ده‌ست ده‌یان قه‌یرانی سیاسی ئابورییه‌وه، له‌وانه‌ش دابین نه‌كردنی ده‌یان پڕۆژە ئابورییه ستراتیجیه‌كانه، كه له حاڵه‌تی جیابوونه‌وه پشتیان ببه‌ستێت كه بتوانێت پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێ دابین بكات، كه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بینرێت له قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و دابین نه‌كردنی مووچه و كێشه‌ی كاره‌با....هتد ئه‌وه‌ی بوه به سیمای ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه داپۆشینی قه‌یرانه به قه‌یرانێكی تر، هه‌ڵه نابین ئه‌گه‌ر بڵێین كه ئه‌م خه‌مانه له خه‌می ده‌وڵه‌ت بۆ خه‌ڵك گه‌وره‌ترن.
5. حه‌قه بپرسین، كه باس ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت؟ چه‌ند ئاماده بوون كار بۆ زمانی ستانداری ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ن؟ كوا کۆنگره‌ی نه‌ته‌ته‌وه‌یی كورد؟ چۆن هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ك له‌سه‌ر داوای توركیا یان ئێران دواده‌خرێ و نابه‌سترێ؟ وه چۆن له‌به‌رخاتری ئه‌و ووڵاتانه له‌جیاتی پشتگیری كردن و سه‌رخستنی ئه‌زموونی ڕۆژئاوا زۆرجار دژایه‌تی كوردی پارچه‌كانی تر ده‌كرێت؟ ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان گه‌یشتۆته ئه‌وڕاده‌یه‌ی له جیاتی بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌رنامه و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری ناتوانین بڵێێن (دوژمنانی كورد) دراوسێ و دۆسته‌كانی كورد (توركیا و ئێران) پراكتیزه ده‌كرێت و له‌خانه‌ی یه‌كه‌مدایه، به‌جۆرێك له هه‌موو پرسه نیشتمانیه‌كان، له چاره‌سه‌ری ناكۆكیه ناوخۆییه‌كاندا، تا ده‌گاته پێك هێنانی حكومه‌ت وهه‌ڵبژاردنی كاندیدی سیادی و جێگره‌كانیان پرس و ڕای ئه‌م دۆستانه‌ی كورد وه‌رده‌گیرێت نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان.
6. ڕێكخستن و یه‌کێتی نێوماڵی کورد مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تیه بۆ پرسی دەوڵه‌تی کوردیی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی واقعی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، په‌یڕه‌و نه‌كردنی سیاسه‌تێکی ته‌ندروست له به‌ڕێوەبردنی شاره‌كانی هه‌رێمدا، به‌جۆرێك که نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیی و مه‌دەنییه‌کانی له‌خۆگرتبێت. حه‌قی خه‌ڵکی كوردستانه بپرسێت كه پرسی دەوڵه‌تی کوردی و سه‌ربه‌خۆبوون و ڕێفراندۆم په‌یوه‌سته به‌ژیانی هه‌موو تاکێکی کوردەوە، كه‌واته پێویستی به ڕاوبۆچون و ڕاوێژی سه‌رجه‌م حزب و ڕێکخراوە مه‌دەنییه‌کان، وه سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌وە هه‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پرسی دەوڵه‌تی کوردی ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به‌م هه‌رێمه‌وه، به‌ڵكو پرسی دەوڵه‌تی کوردی پرسی چاره‌نوسی هه‌موو گه‌لی کوردە له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستاندا به‌بێ جیاوازی.
له كۆتایدا ده‌ڵێین، ڕاسته سه‌ربه‌خۆ بوون مافێكی رەوا و یاسایی و سروشتییه هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كانه بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، وه مافی خه‌ڵكی كوردستانه خۆی بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆی بدات و ئێستا و ئایندەی دیاری بكات. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رج و قۆناغێكی نوێ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ كورد هاتوه‌ته ئاراوە، به‌ڵام گونجاندن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی گۆڕانكارییه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق، باشترین چاره‌سه‌ر كۆنفیدڕاڵییه‌ته، كه بتوانرێت هاوسه‌نگی هاوكێشه‌ی سیاسی به‌دیبهێنێت، رێگر ده‌بێت له دروستبوونی قه‌یران له‌نێوان ناوچه‌كان‌و پێكهاته‌كانیاندا، ئه‌م سیسته‌مه ده‌بێته به‌ربه‌ست به رووی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌ته‌كان و چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌سه‌ڵات ده‌داته هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان، چونكه كۆنفیدڕاڵی یه‌كێتی هه‌میشه‌ییه بۆ چه‌ند وڵاتێكی بچووك له‌ناو خۆیاندا.
د.سه‌یران ته‌ها ئه‌حمه‌د
دكتۆرا له سیاساتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
12/7/ 2014