
له‌پێناو پاراستنی سامانی ماسی له هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و سامانه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا راوكردنی ماسی له چوار چێوه‌ی یاسادا رێكبخات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێنه‌رێش رایده‌گه‌یه‌نێت ئاگاداری به‌شه‌كانی سامانی ماسی كراوه‌ته‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی دارستان پێناسی تایبه‌ت بۆ راوچیه‌كانی ماسی ده‌ربكه‌ن.
عه‌باس عه‌لی عه‌بدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان له‌وباره‌یه‌وه زانیاری زیاتری بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو وتی: وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری ئاگاداری به‌شه‌كانی سامانی ماسیمانكردوه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌له‌مه‌ودوا راوه ماسی ده‌بێت به مۆڵه‌تی ره‌سمی بێت، واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی راوی ماسی ده‌كه‌ن پێویسته پێناسی تایبه‌تیان بۆ بكرێت رێنمایه‌كانیش په‌یڕه‌و بكه‌ن.
وتیشی: رێنماییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی راوی ماسی ده‌كه‌ن پێویسته كه‌سانی ناسراوبن و به‌له‌می تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت و ماوه‌ی راوكردنه‌كه‌یشیان بۆ دیاری بكرێت.
رونیشكرده‌وه، كه رێگه نادرێت به راوچیه‌كانی ماسی كه تۆڕی ورد‌و كاره‌با و ژه‌هری ماسی و ته‌قینه‌وه به‌كاربهێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانبه‌رانی سامانی ماسی و پۆلیسی دارستان چاودێری ئه‌و راوچیانه ده‌كه‌ن و به‌م نزیكانه‌ش پێناسی تایبه‌ت به راوچی ماسی دروست ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری بۆ گه‌شه‌پێدانی سامانی ماسی ئاشكرایكرد، چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدایه له‌وانه زیادكردنی ماسی له به‌نداوه‌كانداو هه‌روه‌ها پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی به‌هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ماسی پێشكه‌وتوو جێبه‌جێبكه‌ن له‌كوردستاندا.