

شایه‌تحاڵێك كه وێنه‌ی پسووڵه‌یه‌كی گومرگی داعشی گرتووه و وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان ناردووه، روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و شۆفێره‌ی ناوه‌كه‌ی شاردراوه‌ته‌وه، به خاڵێكی سنووریی ده‌سه‌ڵاتی داعشدا تپێپه‌ڕیووه و به بڕی 200 دۆلار گومرگیان كردووه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌رگیراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له یه‌كی ته‌مموز و مۆری داعش له پسووڵه‌كه دراوه كه تیایدا ئاماژه به به‌شی ئابووریی ولایه‌تی موسڵ و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه كراوه.
له كڵێشه‌ی پسووڵه‌ی گومرگی داعشدا، ژماره‌ی پسووڵه و ناو و بڕی پاره و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و به‌رواری له‌سه‌ره.