
KCK : به‌رخۆدانى کۆبانێ له‌مێژووى گه‌لاندا به‌رخۆدانێکى پیرۆزه
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK رایگه‌یاند که شۆرشى رۆژئاواى کوردستان نه‌ک ته‌نیا بۆ هه‌رچواربه‌شى کوردستان ، به‌ڵکو بۆ ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بۆته هیواى ئازادى و دیموکراسى . KCK به‌توندى هێرشى گروپه چه‌ته‌کانى داعش له‌به‌رامبه‌ر کۆبانێ شه‌رمه‌زار ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه تۆمار ده‌کرێت له‌مێژووى گه‌لاندا به‌رخۆدانێکى پیرۆزه ."
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK به‌بۆنه‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى 19ى ته‌مووز ساڵوه‌گه‌رى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان له‌ساڵى 2012 که سه‌ره‌تا له‌کۆبانێ ده‌ستى پێ‌کرد ، په‌یامێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند که شۆرشى رۆژئاواى کوردستان به ره‌نج و خه‌باتى 20 ساڵه‌ى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کورد دروست بووه و ووتى :" ئه‌مرۆ ئه‌زموونى تێکۆشانى 40ى ته‌ڤگه‌رى ئازادى گه‌لى کورد و قۆناخى ژیانى ئازادى رێبه‌رى گه‌لى کورد ده‌که‌وێته بوارى ژیانه‌وه ."
KCK رایگه‌یاند که باشترین و جوانترین شێوازى پیرۆزکردنى شۆرشى 19ى ته‌مووز ئه‌وه‌یه که به‌رخۆدانى کۆبانێ سه‌رکه‌وتن تۆماربکات و نیشانى هه‌موو که‌سێک بدرێت که شه‌ره‌ف و نامووس پێشێل ناکرێت .
KCK ووتى :" شۆرشى رۆژئاوا پێ ده‌نێته ساڵى 3 مین . ئه‌وانه‌ى ئه‌و شۆرشه‌یان ئافراند و له‌ناو ئه‌و شۆرشه‌دا ره‌نجیان دا و شه‌هید بوون به‌رێزه‌وه یادیان ده‌که‌ینه‌وه . ئه‌وانه‌ش که ئه‌م شۆره‌شه‌یان پێ هه‌زم ناکرێت و ده‌خوازن به هێرشکردن شۆرشى رۆژئاواى کوردستان له‌ناو ببه‌ن به‌نه‌فره‌ت ده‌که‌ین ."
" ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترین شۆرش له‌رۆژئاواى کوردستان هه‌یه . ئه‌مرۆ ئه‌زموونى تێکۆشانى 40ى ته‌ڤگه‌رى ئازادى گه‌لى کورد و قۆناخى ژیانى ئازادى رێبه‌رى گه‌لى کورد ده‌که‌وێته بوارى ژیانه‌وه ، گه‌لى رۆژئاوا به‌ده‌یان ساڵه بۆ ته‌واوى شۆرشى به‌شه‌کانى کوردستان تێکۆشانیان ده‌کات و هیچ کاتێک له حه‌قیقه‌تى تێکۆشان هه‌نگاوێکیان به‌ره‌و دواوه نه‌نا ، ئێستا رۆژئاوا هه‌نگاوێکى مێژووى ناوه که چاره‌نوسى ته‌واوى نه‌ته‌وه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ده‌گۆرێت ، رۆژئاواى کوردستان له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا له‌به‌رامبه‌ر هێزه هه‌گه‌مۆنییه هه‌رێمییه‌کان و ده‌ره‌وه و زوڵمه‌کانیان ، پێشه‌نگایه‌تى ژیانى ئازادى و دیموکراتى ده‌کات . ژیانێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ، ئیکۆلۆژى ، دیموکراتى و ئازادیخوازى ژن له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا پێکدێت . ئه‌گه‌ر بپرسین له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ئاشتى ، دیموکراسى و ئازادى چۆن ده‌بێت ، ئه‌وا پێویسته رۆژئاواى کوردستان به‌نمونه وه‌ربگرین ."
" شۆرشى رۆژئاوا نوێنه‌رایه‌تى که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزى گه‌لى کوردستان ده‌کات "
" شۆرشى رۆژئاوا ، شۆرشێکى مه‌زنه و له‌ئه‌نجامى هه‌وڵدان و خه‌باتى 20 ساڵه‌ى رێبه‌رى گه‌لى کورد پێکهاتووه . گه‌لى رۆژئاوا به‌ده‌یان ساڵه له‌هه‌رچواربه‌شى کوردستان قوربانى مه‌زنى داوه ، گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتى شۆرشى کوردستانى وه‌رگرتوه . ئه‌مرۆ شۆرشى رۆژئاوا نوێنه‌رایه‌تى که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزى گه‌لى کوردستان ده‌کات ."
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK له‌به‌رده‌وامى په‌یامه‌که‌دا رایگه‌یاند که هۆکارى هێرشى هێزه کۆنپه‌رسته‌کان و چه‌ته‌کانیان له‌دژى کۆبانێ ئه‌وه‌یه که مه‌ترسیان هه‌یه شۆرشى رۆژئاوا ، سوریا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دیموکراتیزه بکات و ووتى :" له‌و ئه‌نجامانه ده‌ترسن که شۆرشى رۆژئاوا هه‌م له ته‌واوى کوردستان و هه‌میش له‌ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوین به‌ده‌ستى ده‌خات . بۆیه کۆبانێ ده‌که‌نه ئامانج . چونکه ئه‌گه‌ر شۆرش به‌هێز ببێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت مۆدێرنیته‌ى کاپیتالیزم که ماوه‌ى دووسه‌د ساڵه له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست گه‌لان ئازارده‌دات ناتوانێت ئیتر به‌رده‌وام بێت ، به‌و شێوه‌یه ده‌خوازن خۆیان له‌و هه‌رێمه بکه‌نه هێز و شۆرش بێ کاریگه‌رى بکه‌ن ."
" هه‌م ئه‌وانه‌ى کۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، هه‌میش ئه‌وانه‌ى کۆمه‌ڵگایان به‌لارێ دابرد و ده‌خوازن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارى خۆیان به‌کاریبهێنن سه‌رکه‌وتو نابن . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رخۆدان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌وان پیرۆزه . له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره به‌رخۆدانى کۆبانێ بۆ ژیانى ئازاد و دیموکراتى ته‌واوى گه‌لانه ."
هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK ده‌ستنیشانى کرد که مه‌زن بوون و ئه‌نجامى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان کاریگه‌رى باشى هه‌بوو ، بۆیه هێرشه‌کانیان زیادکردن و ووتى :" پێویسته ته‌واوى گه‌لى کوردستان و دۆستانیان به‌شدارى ئه‌و شۆرشه ببن ، به‌شێوه‌یه‌کى چالاک له‌و به‌رخۆدانه‌دا به‌شداربن ، ئه‌و به‌رخۆدانه مه‌زن و پیرۆزه‌ى تۆمارده‌کرێت به‌هێزترى بکه‌ن ."
دووژمن شایه‌نى تێکچوونه
" به‌شداربوونى گه‌نجانى باکوورى کوردستان نیشانی‌دا که یه‌کبوونى گه‌لى کورد به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و به‌شداربوونه به‌رده‌وام بکات و له‌هه‌رچوارپارچه بڵاوبێته‌وه ، دووژمن چه‌نده هێرش ده‌کات با بیکات هه‌ر تێکده‌چێت و شایه‌نى تێکچوونه . ئێستاش دووژمن تێکچووه . بۆ گه‌لى کوردستان که به‌رۆحى 14ى ته‌مووز به‌رخۆدان ده‌که‌ن جگه له‌سه‌رکه‌وتن هیچ رێگاچاره‌یه‌کى تر نیه . شۆرشى کوردستان رێبازى به‌رخۆدان له‌دۆخى سه‌خت و هه‌ڵومه‌رجى سه‌ختدا سه‌رکه‌وتنى پێکهێنا ، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ى نیشاندا که له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌سه‌رده‌که‌وێت و دوژمانانى گه‌لى کورد له‌ناوده‌بات ."
ستایشى شۆرشى رۆژئاوا ده‌که‌ین
" هه‌روه‌ک چۆن شۆرشى رۆژئاواى کوردستان سه‌ربه‌رزى و که‌رامه‌تى گه‌لى کورده ، له‌هه‌مان کاتدا ناموسى کورده . ئه‌مرۆ له‌رۆژئاواى کوردستان تێکۆشانى مێژوویى شه‌ره‌ف و ناموس ده‌کرێت . باشترین و جوانترین شێوازى پیرۆزکردنى شۆرشى 19ى ته‌مووز ئه‌وه‌یه که به‌رخۆدانى کۆبانێ سه‌رکه‌وتن تۆماربکات و نیشانى هه‌موو که‌سێک بدرێت که شه‌ره‌ف و نامووس پێشێل ناکرێت . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جارێکى دیکه ستایشى شۆرشى رۆژئاوا و ئاواکردنى ده‌که‌ین . ده‌ستنیشانى ده‌که‌ین که سه‌رکه‌وتنى شۆرشى رۆژئاوا ، سه‌رکه‌وتنى ژیانى ئازاد و دیموکراتى ته‌واوى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته . بانگه‌وازى له‌ته‌واوى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و هێزه شۆرشگێره‌کان ده‌که‌ین شانبه‌شانى به‌رخۆدانڤانانى شۆرشى رۆژئاوا شه‌ڕبکه‌ن ."