
په‌یامنێرمان سفیان ادریس كه هاوكات پێشمه‌رگه‌یه‌كی برینداره له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركه‌وه پێی راگه‌یاندین كه له‌ئێستادا شه‌ر له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش وه‌ستاوه
هه‌روه‌ها پێی راگه‌یاندین به‌خۆشحالیه‌وه هێزه‌كانی پیشمه‌رگه توانیویانه گورزێكی كوشنده له‌و چه‌كدارانه بده‌ن و پێشمه‌رگه‌ش زیانێكی زۆركه‌می پێگه‌یشتوه
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه هیچ پیشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید نه‌بوه‌و به‌لام 14 بریندار هه‌یه كه برینه‌كانیان سه‌خت نیه و ته‌ندروستیان زۆرباشه
سه‌باره‌ت به كوژراو برینداره‌كانی داعش په‌یامنێرمان رای گه‌یاند كه چه‌كداره‌كان ژماره‌یه‌كیان لێكوژراوه‌و بریندارشیان زۆره به‌لام ناتوانین ده‌ست نیشانی بكه‌ین كه ژماره‌یان چه‌نده
له دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا له گوندی ته‌ل ئه‌لوه‌رد له‌شه‌رێكی قورسدان و له‌ئێستاشدا ناوچه‌كه تاراده‌یه‌ك ئارامه‌و شه‌ر وه‌ستاوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌حاله‌تی ئاماده باشیدان بۆ ولام دانه‌وه‌ی هه‌رهێرشێك له‌و ناوچه‌یه‌و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تر