نوێترین

recent

15/07/2014

پارلەمانتارێك : سەرۆكی پارلەمانی كوردستان رێگرە لە بەرەسمی ناساندنی كانتۆنەكانی رۆژئاوا

پارلەمانتارێكی فراكسیۆنی سەوز لە پارلەمانی كوردستان بە " راگەیاند ، پرۆژەیان پێشنیار كردوە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پارلەمانی كوردستان ، ئەوەش وەك پشتیوانیەكی سیاسی و مەعنەوی بۆ كانتۆنەكانی رۆژئاوا ، بەڵام یوسف محەمەد سادق سەرۆكی پارلەمانی كوردستان رێگرە لەو پرۆژەیە و نایخاتە بەرنامەی كارەوە .
بەگوێرەی سەرچاوەكەی دوا دەرفەت دەدرێتە سەرۆكی پارلەمان بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پارلەمانەوە لەبەر ئەوەی بارودۆخی كوبانی بە بارێكی مەترسیداردا تێپەر دەبێت و بەرەسمی ناسینی كانتۆنەكانی رۆژئاواش لە ئێستادا رێگر دەبێت لە جینۆساید كردنی گەلی كورد لە رۆژئاوا
ئەو پارلەمانتارەی فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند ، سەرۆكی پارلەمان بە پاساوی ئەوەی كە كاتی ئەو باسە نیە و رایگەیاندوە لە ئێستادا بە مەسەلەی گرنگترەوە سەرقاڵن بەو هۆكارە رێگرە لە بەردەم بە رەسمی ناساندنی كانتۆنەكانی رۆژئاوا .
پارلەمانتارەكەی فراكسیۆنی سەوز ئەوەشی خستەروو كە پێدەچێت سەرۆكی پارلەمان لە ژێر فشاری پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئەو مەسەلەیە دوابخات ، بەو پێیەی پارتی لەماوەی رابردوودا سەركەوتو نەبوە لەوهەوڵەكەیدا دوای ئەوەی نێردراوی سەرۆكی پارتی بۆ لای یەپەگە ، داوای كردبوو كە یەپەگە نیوەی دەسەڵاتەكەی پەیەدە وەربگرێت و بیدات بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سوریا و لە بەرامبەردا، پارتی دیموكراتی كوردستان چەند هەنگاوێكی ئەرێنی بەرامبەر یەپەگە دەگرێتەبەر .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085