
گروپێكى كۆمپانياى ئه‌هلى باس له بنياتنانى پاڵاوگه‌يه‌ك له باكورى خۆرهه‌ڵاتى كه‌ركوك ده‌كات كه ڕۆژانه تواناى پاڵاوتنى 50 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى خاوى ده‌بێت و به بڕى 500 مليۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى قه‌يرانى به‌نزين له شاره‌كه‌دا .
وه‌به‌رهێن و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئيداره‌ى گروپى كۆمپانياكانى ( به‌رهه‌م) به‌ڕێز شوان عه‌زيز ساڵح له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كان وتى: به پێى ياساى ژماره 64 ى ساڵى 2007 تايبه‌ت به پاڵاوتنى نه‌وت گروپى كۆمپانياكانى ( به‌رهه‌م) هه‌ڵده‌سێت به بنياتنانى پاڵاوگه‌يه‌ك بۆ پاڵاوتنى 50 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى خاو له ڕۆژێكدا ، ناوبراو وتيشى ئه‌و پاڵاوگايه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگاى كه‌ركوك-سلێمانى و بڕياره له ماوه‌ى 18-20 مانگدا ته‌واو بكرێت و به نوێترين ديزاين و ئامێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و جگه له به‌نزين نه‌وتى سپى ( كيرۆسين) و گازۆيل و قير به‌رهه‌م ده‌هێنێت .
شوان عه‌زير ساڵح ئاماژه‌ى بۆ كرد كه هۆكارى سه‌ره‌كى بنياتنانى ئه‌و پاڵاوگه‌يه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌يرانى به‌نزينه‌ى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى گرتۆته‌وه به تايبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى تيرۆريستان بونه مايه‌ى بڕينى ئه‌و بڕه به‌رهه‌مه‌ى له پاڵاوگه‌ى بێجى يه‌وه ده‌گه‌يشته كه‌ركوك .
به وته‌ى ئه‌و وه‌به‌رهينه ئه‌م پاڵاوگه‌يه ڕۆژانه 2 مليۆن و 500 هه‌زار ليتر به‌نزينى ئاست به‌رز دابين ده‌كات و له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 200 دۆنم زه‌وى بنيات ده‌نرێت و بڕياريشه پاش پاڵاوگاكه وێستگه‌يه‌كى كاره‌باش بنيات بنرێت كه تواناى به‌رهه‌م هێنانى 250 مێگاواتى هه‌بێت بۆ دابين كردنى كاره‌باى شاره‌كه .
ئه‌م پرۆژه‌يه توانى دابين كردنى هه‌لى كارى بۆ 600-1000 هاولاتى هه‌يه كه ڕۆژانه 20-50 دۆلار وه‌رده‌گرن ،
سەرچاوە:کەرکوكtv