نوێترین

recent

13/07/2014

مەحمود سەنگاوی‌ دەگەرێتەوە

پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی خراپی تەندروستی مەحمود سەنگاوی نەیتوانی‌ درێژە بەكاركردنبدات لە پۆستەكەیدا وەك سەرپەرشتیاری‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە لە سنووری‌ مەندەلی‌ تا خورماتوو ، لە ئێستادا سەنگاوی باری تەندروستی جێگرە و بەپێی زانیاریەكان كە لە سەرچاوەیەكی نزیك لە سەنگاویەوە دەستی كەوتوە وا بریارە سبەینێ مەحمود سەنگاوی بگەرێتەوە جەلەولا و لەو پۆستەدا دەستبەكار بێتەوە
شایەنی باسە پێشتر بەهۆی خراپی باری تەندروستی سەنگاویەوە ئاڵوگۆر لەو پۆستەدا كراو ، بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و بەگفتوگۆ كردن لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی‌ مەڵبەندی‌ پێشمەرگەی‌ یەكێتی لە شوێنی‌ مەحمود سەنگاوی‌ وەك بەرپرسی‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە لە سنووری‌ مەندەلی‌ تا خورماتوو دەستبەكار بوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085