
چەند سەرچاوەیەكی فەرمی ئاشكرایانكرد كە چەكدارە سوننەكان بەشێكی زۆری ناحیەی زلوعییەی شیعەنشینی باكوری بەغدای پایتەختیان كۆنترۆڵكردووە لەسەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەوە.
مەروان موتعەب بەڕێوەبەری ناحیەی زلوعییە بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارەكان هێرشیان كردە سەر ناحیەی زلوعییە و توانیان بەشێكی زۆری ناحیەكە كۆنترۆڵ بكەن، لەوانە بنكەی پۆلیس و ئەنجومەنی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ناحیە”.
ناحیەی زلوعیە زۆرینەی شیعەیە و دەكەوێتە 90 كیلۆمەتری باكوری بەغدای پایتەختەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەكە، وتی “لەو هێرشەدا شەش پۆلیس كوژراونو 12 كەسی دیكەش برینداربوونو تاكو ئێستاش شەڕ بەردەوامە”.
بەپێی سەرچاوەكان چەكدارەكان پردی سەرەكی نێوان زلوعیەو قەزای بەلەدیان تەقاندۆتەوە، قەزای بەلەد دەكەوێتە 70 كیلۆمەتری باكوری بەغدا.
ئەم هێرشە لەكاتێكدایە كە چەكدرەكان لەپارێزگای دیالەش هێرشیان كردووەتە سەر دوو گوندی شیعەنشین لەپارێزگای دیالە.
سەرچاوە:خەڵك