نوێترین

recent

18/07/2014

گەورەترین بنکەی سەربازی ئاسمانی عێراق کەوتە دەست سوننە


بنکەی سەربازی سپایکە لە باکوری شاری تکریت لەلایەن گروپە سوننیەکان دەستی بەسەردا گیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەبو عەبدولنعێمی وتەبێژ بەناوی شۆڕشگێڕانی ھۆزەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند کە بنکەی سەربازی سپایکەری ئاسمانی لە شاری تکریت لەدەست سوپاس مالیکی نەماوە و ئێستا کەوتووەتە ژێر دەستی گروپە چەکدارە سوننەکان، گوتیشی 'جگە لە 700 دیلی عێراقی، 150 دیلی خۆبەخشی ئێرانیشمان گرتووە کەلەناو بنکە سەربازییەکە بوون'.
عەبدولنعێمی ئاماژەی بەوەشدا کە 7 فڕۆکەی جۆری سوخۆی35 (سیخۆ) لەلایەن چەکدارەکانیانەوە دەشکێندرێن پێش ئەوەی بنکە سەربازییەکە بکەوێتە ژێر دەستیان.
بنکەی سەربازی سپایکەری ئاسمانی لە باکوری تکریت، کۆلێژی ھێزی ئاسمانی عێراقیش لەخۆ دەگرێ و بەیەکێک لە گەورەترین و قەرەباڵخترین بنکەکانی عێراق ھەژمار دەکرێ و بە گەورەترین شوێنی تەواوی پارێزگای سەڵاحەدین ناسراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085