به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێر باوكێك له خه‌ودا كوڕه‌كه‌ی خۆی به بلۆك ده‌كوژێت و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات و دان به تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت.
رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پۆلیس له رووداوێكی كوشتن ئاگادار كرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چوونه شوێنی رووداوه‌كه بینیان باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشتووه و دواتر خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردوه.
ئەوەشی خستەڕوو: "ئه‌وه‌ی له وته‌كانی تۆمه‌تبار وه‌رگیراوه، كه باوكی كوڕه‌كه‌یه وتویه‌تی، كوڕه‌كه‌ی باش نه‌بووه له‌گه‌ڵیداو هه‌میشه كێشه‌ی بۆ درووست كردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له زۆرێك له بنكه‌كانی پۆلیس دۆسیه‌ی هه‌بووه".
ئاماژەی بەوەشدا: "باوكه تۆمه‌تباره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ماوه‌یه‌ك بووه له ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی ماڵی جێهێشتووه‌و له‌ماڵی باوكی خۆی ژیاوه، ئێواره‌ی دوێنێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، كاتێك شەو كوڕه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌ریك بووه له باوكی بدات و قسەی ناشرینی پێوتووە، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی خەوتووە، كاتژمێر پێنجی به‌یانی باوكه‌كه لە خەودا دوو بلۆكی له پشتی سه‌ری كوڕه‌كه‌ی داوه‌و كوشتوویه‌تی".
كاروان عه‌بدولكه‌ریم، وتیشی: "ئێستا باوكه‌كه به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه‌و له وته‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هیچ له‌و كاره‌ی په‌شیمان نییه‌و زۆر ئاسووده‌یه".