نوێترین

recent

17/07/2014

وەزیری كارەبا: بەمەبەست كارەبا لە سەر خەڵك دەكوژێنینەوە

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی وشە، سەڵاحەدین بابەكر، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌،
وەزارەتەكەیان بۆ خۆیان زوو زوو كارەبا لە خەڵك دەبڕن، ئەمەش بەمەبەستی ڕوونەدانی كێشە و نەپچڕانی كارەبا بەشێوەیەكی بەردەوام.
بابەكر ئاشكرای كردوه‌، "ئەم هاوینە فشارێكی زۆر لەسەر فیدەرەكانە و ئەگەر جیا لەو چوار سەعاتەی كارەبا دەبڕێت بەو جۆرە زوو زوو فیدەرەكان نەكوژێنینەوە، ئەوا كێشەی پچڕانی كارەبا بە بەردەوامی ڕوودەدات."
وازارەتی كارەبا، لە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، بووە بەشی یەكگرتووی ئیسلامی و ئەو حیزبەش، سەڵاحەدین بابەكر، ئەندامی مەكتەبی سیاسییان بۆ ئەو پۆستە دیاری كرد.
سەبارەت بە بڕی كارەبای بەرهەم هاتووی هەرێم و پیداویستی هەرێم بۆی، وەزیری كارەبا ڕوونی كردەوە، "هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی كارەبای دوو هەزار و 800 مێگاواتە،‌ لەكاتێكدا بەكارهێنانی كارەبا گەیشتۆتە سێ هەزار و 500 مێگاوات."
دووپاتیی كردەوە، "ڕێژەی بەكارهێنانی كارەبا لە چوار ساڵی ڕابردودا لە هەرێمی كوردستان 16% زیادی كردوە، لەكاتێكدا لە هیچ وڵاتێكدا 10% تێپەڕی نەكردووە."
ماوەی مانگێكە كارەبای هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو تێكچووە و جگە لە چوار كاتژمێرەی ڕۆژانە لە هاووڵاتیان دەبڕدرێت، هاوكات لەو كاتانەشدا كە هەیە، بەردەوام و زوو زوو دەبڕدرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085