نوێترین

recent

17/07/2014

ته‌مه‌نی چوار سالانه‌ : دوای رفاندن و ده‌ست درێژی خنكێندراوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه‌كراوه‌

دوای‌ شەش مانگ لە رفاندنی تەرمەكەی (شیلان) لە چاڵاوى ئاودەستی دراوسێكیان دۆزراییەوە
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک ڕایدەگەێنێت، دوای زیاتر لە شەش مانگ ڕفاندنی کچێکی چوار ساڵان تەرمەکەی لە چاڵاوى ئاودەستی دراوسێکیان دۆزراییەوە.
  
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (پەیامنێر) سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕاگەیاند " دوای زیاتر لە شەش مانگ گەڕانی هێزەکانی ئەمنی بۆ دۆزینەوەی کچێکی تەمەن چوار ساڵی بەناوی (شیلان سالم محەمەد) تەرمی ئەو کچە لە چاڵاوى ئاودەستی دراوسێکیان دۆزراوەتەوە ،دوای پشکنینی هێزە ئەمنیەکان کچەکە پێش کوشتنی دەستدرێژی سێکسی لەگەڵ کراوە و لە بەردەستی ئەو کەسە خکێنراوە و دواتر پارچە چارچە کراوە و فڕێدراوەتە ئەو بیرەوە ."

پۆلیس ئاماژەی بەوەکرد " گومان دەکرێت دراوسێیەکەیان ئەم کارەی کردبێت چونکە دوای 10 ڕۆژ لە دیار نەمانی ئەو کچە ئەو ماڵە لەو گەڕەکە ماڵەکەیان دەگوازنەوە بەرەو شوێنێکی دیکە بەڵام تاکو ئێستا بەڵگەی تەواو لە بەردەستدانیە کە ئەو دراوسێیەی کە ماڵەکەی گواستوەتەوە بکەری ئەو کارەبن چونکە ئەوە پێویستی بەبڵگەی تەواو هەیە ."

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت" ئەمە لەکاتێکدا ئاشکرابووە کە ئەو ماڵە نوێیەی هاتونەتە نێو ئەو خانووە چاڵاوى ئاو دەستەکەیان پڕبووەتەوە ئۆتۆمبێلی پاکەرەوەیان هێناوە و دوای چەند جارێک بۆ یەکەم جار سەری ئەو کچە هاتووە لەگەڵ سوندەی ئۆتۆمبێلی پاککەرەوەکە و دواتر بەشەکانی دیکەی جەستەی لەگەڵدا هاتووە ."

شیلان سالم لە دایک بووی ساڵی 2009 یە لەگەڕەکی عەسکەری لە شاری کەرکووک ڕفێندرا و دوای زانینی خانەوادەی کچە چوار ساڵانەکە توشی شۆک بوونە کە تەرمی کچە ڕفێندراوەکەیان لە بیری ئاودەست دۆزراوەتەوە و ئەو شوێنەی کچەکەیانی تێدا دیار نەماوە دراوسێی خۆیان بووە  .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085