

به‌پێی هه‌واڵێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیایدا هاتووه: "پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی كه رامان گه‌یاندبوو، ده‌مانه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ده‌بوایه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ریزبه‌ندی دووه‌م بوایه له دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ده‌سشڵێت: "به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ موچه‌ی مانگانه‌یان 150 ملیار دینار ده‌بێت و به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه ته‌نها توانرا مووچه‌ی ئه‌و وه‌زارت و ده‌ستانه دابه‌شبكرێت كه به هه‌موویان بڕه‌كه‌یان 98ملیار دینار بووه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له هه‌وڵی جدی دایه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێ نه‌كردبوو بۆیان دابین بكرێت، تا بتوانرێت پێش جه‌ژن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، كه مانگانه مووچه‌ی گشت فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 850 ملیار دینار".