نوێترین

recent

17/07/2014

گەنجترین نەنك

میدیاكانی وڵاتی رۆمانیا بڵاویان كردەوە كە ژنێكی تەمەن 23 ساڵان، گەنجترین نەنكی جیهانە. 

"ریفكا ستانسكۆ" لە تەمەنی 13 ساڵیدا یەكەم كچی لە دایك بوو و ناوی ناو "ماریا". ئێستەش ماریا زەماوەندی كردووە و منداڵی بووە.
"ریفكا ستانسكۆ" لەوبارەیەوە بە رۆژنامەی دەیلی مەیل دەڵێت، "كاتێك تەمەنم 11 ساڵان بوو لەگەڵ زێڕنگەرێكی تەمەن 13 ساڵان زەماوەندم كرد و دوای دوو ساڵ دووگیان بووم. ماریای كچم ئێستە تەمەنی 11 ساڵانە و منداڵێكی بە ناوی یان هەیە".
"ریفكا ستانسكۆ" زیاتر دەڵێت، "لەوە نیگەران نیم كە كچەكەم لە تەمەنێكی زۆر كەمدا زەماوەندی كردووە، بەڵكو دووپاتم كردووەتەوە كە خوێندن تەواو بكات بۆ ئەوەی بتوانێ بە باشی كوڕەكەی پەروەردە بكات. جیا لەوە دایكم كە ئێستە تەمەنی 40 ساڵانە، نەتیژەی هەیە و بەوە خۆشحاڵە".
پێش لەو ژنە رۆمانیاییە، ژنێكی بەریتانی لە تەمەنی 26 ساڵاندا ببووە نەنك، كچەكەی ئەو لە 12 ساڵیدا دووگیان بوو. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085