نوێترین

recent

17/07/2014

ئایا ئەم مرۆڤە بەتەمەنترین مرۆڤی جیهانە؟

تەمەنی 126 ساڵانە و سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو بەتەمەنترین مرۆڤی جیهانە، بەڵام تا ئێستە ناوی نەچووەتە ناو كتێبی گینسەوە.

لە 7ی تەمووزی ساڵی 1888 لە یەكێك لە گوندەكانی ئەفریقیا لە خانەوادەیەكی هەژار لە دایك بووە، بەڵام نیشتەجێی بەڕازیلە و ژیانی منداڵی و گەنجی و پیری هەر لەوێدا بەسەر بردووە.
Jose Anguinelo  ئەگەرچی تەمەنی 126 ساڵانە، بەڵام زۆر بە ئاسانی دەتوانێ بەپێی خۆی بڕوات و رۆژانە 4 ژەم خواردن دەخوات. ئەوەی لە هەمووی سەیرترە لە تەمەنی 50 ساڵییەوە رۆژانە یەك پاكەت جگەرە دەكێشێت، بەڵام تەندروستی لەوپەڕی باشیدایە.
ئەم مرۆڤە بەتەمەنە جەنگی جیهانیی یەكەمی بینیوە و لە تەمەنی 65 ساڵیشدا خانەنشین بووە و ئێستە مووچەی خانەنشینەكەی خۆی وەردەگرێت. 
ئەوەی مایەی پرسیارە ئایا ئەم مرۆڤە بەتەمەنە ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە، چونكە تا ئێستە ناوی لەنێو كتێبی گینسدا نییە و نازانرێت ئەو بەتەمەنترین مرۆڤی دنیایە یان مرۆڤی لەو بەتەمەنتر هەیە و تا ئێستە نەدۆزراوەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085