

له‌و باره‌یه‌وه د.عیزه‌ت سابیر به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌شێكی كاری دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 55ی ساڵی 2004 كه مافی دابوو به به‌عسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه به‌خاوه‌نی ئه‌و موڵكانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی روخاوی به‌عسه‌وه پێیانبه‌خشرابوو و تاپۆ كرابوو له‌سه‌ریان، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه ئه‌و مافه له به‌عسیه‌كان وه‌رده‌گرینه‌وه بۆئه‌وه‌ی چیتر نه‌توانن موڵكداری ئه‌و زه‌ویانه بكه‌ن كه به ناحه‌ق پێیان به‌خشرابوو.
وتیشی: له بڕگه‌یه‌كی تری كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌خوێندرێته‌وه‌و ده‌كرێت به پێشنیار‌و راسپارده‌و پاشان ده‌درێت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: له بڕگه‌یه‌كی تری كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌خوێندرێته‌وه‌و ده‌كرێت به پێشنیار‌و راسپارده‌و پاشان ده‌درێت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.