
هێمن خورشید
ئه‌مریكا چی له‌م هه‌موو هێزه ئیسلامییانه ده‌كات؟
ئه‌مڕۆ جیهانی ئیسلامی سیخناخه به سته‌م و گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕ و خوێنی مرۆڤی ئه‌م ناوچه‌یه له نه‌وته به‌تاڵانبراوه‌كه‌ی زیاتر ده‌ڕوات..
جیهانی ئیسلامی ڕۆژ له ڕۆژ نوقمی ته‌م ده‌بێت و پشتی خه‌م ده‌بیت..
ڕۆژ له ڕۆژ خه‌ڵكی وه‌ئاگا دێن و ده‌بینن به‌ردێكیش له ئاسمان بكه‌وێته خواره‌وه ده‌ستی ڕۆژئاوا و یه‌تایبه‌تی ئه‌مریكای تێدایه.
ئه‌مریكا ئه‌م وڵاتانه‌ی نوقمی ناو خوێن و باروود كردووه، نه‌وت و سامانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وییان به‌تاڵان ده‌بات و دواتریش تۆمه‌تباریان ده‌كات كه مرۆڤی پله دوو و پله سێن و له یه‌كتركوشتن و ته‌قینه‌وه زیاتر نازانن.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌م میلله‌تانه كێوین و نازانن دیموكراسی چییه، وه‌ختێكیش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و خه‌ڵك سه‌رۆكێك هه‌ڵده‌بژێرن، پشتیوانی سوپای (به‌كریگیراوی خۆی) ده‌كات، سه‌رۆك بگرن و ئه‌وه‌یشی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت یان به تانك و تۆپ تێی به‌ربن و بیكوژن یان له زیندان تونی بكه‌ن و ده‌ستدرێژی سێكیسییش بكه‌نه سه‌ر مێینه‌كانیان..
كاتی خۆی كۆڵۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی كه ئێستا ده‌یانه‌وێت فێری دیموكراسی و ڕیزگرتن له مافی مرۆڤمان بكه‌ن، له‌ناو خۆیاندا ڕێككه‌وتن و میراتی خه‌لافه‌تی عوسمانییان له‌نیوان خۆیاندا به‌ش كرد و چه‌ندین ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تۆكه‌یان لێی دروست كرد، كوردستانی ئێمه‌یشیان كرد به پێنج پارچه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یشه‌وه نزیكه‌ی سه‌د ساڵه كورد له هه‌موو ئه‌و پارچانه‌دا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته نۆكه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌وه ده‌كوژرێن و ماڵی وێران ده‌كرێت، كه‌چی ئێستا هاتوون خۆیان وه‌ك خه‌مخۆر و فریادڕه‌سی ئێمه وێنا ده‌كه‌ن...
زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی‌دا كێشه‌یه‌كیان وه‌ك لوغم، له دوای خۆیان جێهێشت و ئینجا ڕۆیشتن، فه‌رموو بڕوانه: عێڕاق، ئێران، سووریا، توركیا، كێشه‌ی كوردیان تێدا جێهێشت.
سوودان: باشووری سوودان.
میسر، ئوردن، سووریا، لوبنان، فه‌ڵه‌ستین: ئیسرائیلیان بۆی قوتكرده‌وه...
ئیسرائیل ڕۆژانه خه‌ڵك ده‌كوژێت، كه‌چی حه‌ماس تیرۆریسته.. سوپا له میسردا مل ده‌په‌ڕێنێت، كه‌چی ئیخوان تیرۆریسته. له جه‌زائیردا له نه‌وه‌ده‌كاندا سوپا ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا و هه‌ڵبژێردراوان له زیندان توند ده‌كات، كه‌چی به‌ره‌ی ئینقاذ تیرۆریسته.. له تونس نه‌هزه‌ی ئیسلامی ده‌رده‌چێت و كه‌چی نه‌هزه تیرۆریسته...
دوایش ئه‌مریكا و كلكه‌كانی گله‌یی ده‌كه‌ن: بۆ قاعیده دروست بوو؟ بۆ داعش په‌لامار ده‌دات...
ئێ تۆ كابرات ده‌ست به‌ستووه‌ته‌وه، ڕۆژانه ئیهانه‌ی ده‌كه‌یت، كۆمه‌ڵێ فه‌رمانڕوه‌ای كوونییت به‌سه‌ریه‌وه كردووه‌ته‌وه فیرعه‌ون، ناهێڵیت هه‌ناسه بدات. هێشتایش ده‌ته‌وێت بێت ماچت بكات و گوڵ بدات له یه‌خه‌ت؟
ئه‌مڕۆكه له هه‌موو جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌یان و تۆ بڵی سه‌دان بزاوتی ئیسلامی دروست بوون، له‌مپه‌ڕی نه‌رمه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی توند، له سۆفییه‌وه تا سه‌له‌فی، له جیهادییه‌وه تا میانڕه‌و، له شیعه‌وه تا سووننه، ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان كۆده‌كاته‌وه ڕقبوونیانه له ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هه‌ستكردنیانه به سته‌ملێكراوی.
له هه‌ندێ بنه‌مادا ئۆردوگانه‌كه‌ی توركیا و غه‌ننووشییه‌كی تونس هیچ جیاوازییان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری و ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیدا..
پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌مریكا و زلهێزانی ڕۆژئاوا به‌نیازن تاكه‌ی درێژه به‌م شێر و ڕێوییه بده‌ن؟ تا كونێك ده‌گرن ده‌یان له‌به‌رده‌مدا ده‌كرێته‌وه. ئه‌وه‌تا ئه‌مریكا زیاد له ده ساڵ وه‌دوای (بن لادن)دا گه‌ڕا تا دۆزییه‌وه و تیرۆری كرد، كه‌چی له‌پڕ داعش په‌یدا بوو‌و ده‌اعشی چی بڵی دێ‌و، بن لادنی داماو خواخوای بوو ده‌وڵه‌تێك په‌نای بدات، كه‌چی داعش نه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندن، بن لادن تا گرته‌یه‌كی ده‌نگیی بڵاوده‌بوویه‌وه سه‌د دوعای ده‌خوێند (به‌تایبه‌ت له‌م دواییانه‌دا)، كه‌چی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی به كامێرای ئێچ.دی وێنه‌ی ده‌گیرێت و به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرێت..
ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ی كرد، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژیارێكی نووستوو و برینداردا ئاوها ناكرێت. ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی جامه‌كه‌ی به‌سه‌ردا قڵپ ده‌بێته‌وه.