نوێترین

recent

15/07/2014

ئه‌ندامه‌ سۆرانیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌به‌رزانی نیگه‌رانن

روداو : ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی کەنەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە رووداوی راگەیاند کەوا ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی بە تای بەتی سۆ رانیەکان زۆر نیگەرانن لە بارزانی لە بەر ئەوەی لەم دۆخە ناسک و هەستیارە تا ئێستا هیج پرس و را ی بە ئێمە نە کردوە و کۆ بوونەوەشی لەگەل نە کردوین ئێمە وەک خەلکانی تر لە راگەیاندنەکان ئەزانین بارزانی چی ئەکات و چی کردوە .. بە راستی ئێمە کارتۆنین و هیچ حسابێک بۆ ئێمە ناکات تەنها هەندێک جار لە رێی مەکتەبی خۆ یەوە هەندێک زانیاری و تعلیمات ئەنێرێت و ئەلێت وابکەن و وا بلێن .. هە ندێک جار ئێمەی ئەندامانی سەر کردایەتی و مەکتەبی سیاسی لە ناوەخۆمان گلەیی ئەکەین و نارەزایەتی دەر ئەبرین بە لام کە لە گەل بارزانی دا ئەنیشین کەسمان جورئەت ناکات بە رامبەری قسە بکات و گلەیی و رەخنەکان نیگەرانیەکانی پێ بلێ ... ئێمە ئێستا هەر هەموومان گەیشتینە ئەو بروایەی کەوا بجوکترین ئەندامی بنە مالەی بارزانی یان هەر مندالێکی بارزانی نەک هەر ئەوە بەلکو چایەچیەکەی مەکتەبی سەرۆک شوفێرەکانی لە ئێمە بە رێزترەو لە ئێمە زیاتر پرس و رای پێ ئەکرێت و رای وەر ئەگیرێت ... سەرجاوەیەکە تایبەت لە روداو ...
Picsart-24-02-23-21-31-09-085