
پێشتر رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندبوو، رۆژی سێشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2014، ده‌ستده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دوای ئه‌وانیش وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه ئه‌منیه‌كانی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێدانی مووچه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته، داهاتی نه‌وتیش پچڕ پچڕ ده‌گاته ده‌ستمان به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بده‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو تواناكان خراونه‌ته‌كار".
له لایه‌كی دیكه‌وه تا كه‌مئه‌ندامان ماوه‌ی 80 رۆژ و چاودێری خێزان سێ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به وته‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مووچه‌ی سێ مانگی چاودێری خێزان و مووچه‌ی دوو مانگی كه‌مئه‌ندامان ده‌درێت.
گه‌زیزه محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كێشه‌یان بۆ نه‌یه‌ته پێش، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و چاودێری خێزانیش ده‌كرێت.