
بڵاوبوونەوە ڤیدێۆیەک بوو بە باسی راگەیاندنەکان و سەرنجی تەماشاکارانی ڕاکێشا، لە کاتیکدا کە کچۆلەیەکی تەمەن 3 ساڵانی فلیپینی مردووە و دەیانەوێت بینێژن، لە کەنیسەیەک لە شاری ئەورورا منداڵەکە هەڵدەستێتەوە بۆیە دەستبەجێ لە تابوتەکە دەریدەهێننەوە.
پاش ئەوەی منداڵەکە توشی تایەکی زۆر دەبێت و ماوەیەک دلی دەوەستێت نەخۆشخانە مردنی منداڵەکە رادەگەیەنێت و بۆیە دەیبەن بۆ ناشتن بەڵام لەو کاتەدا هەڵدەستێتەوە بەمەش دایک و باوکی و هەموو خەڵکی دڵخۆش کرد.
هەروەها راشیانگەیندا لە لە ئێستادا منداڵەکە ماوەو تەندروستییەکی باشی هەیە.