
ئێریك هۆلده‌ر، وه‌زیری دادی ئه‌مریكا |
هۆلده‌ر له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئه‌ی بی سی، وتی: "ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مایه‌ی نیگه‌رانییه، ئێمه به به‌رده‌وامی چاودێری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مجۆره بۆمبانه دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه‌ی كه گرتوویانه‌ته به‌ر",
هۆلده‌ر وتیشی: "ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه رێگه‌یان پێده‌دا كه بۆمبێك دروستبكه‌ن قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی قه‌باره‌ی مۆبایلێك بێت".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری دادی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له ئێستادا هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی جیهاندا هه‌یه، به‌جۆرێك كه هه‌ندێكیان ئاماده‌ن قوربانی گه‌وره بده‌ن له‌پێناو زیان گه‌یاندن به ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی زانیاری نهینی له‌وجۆره بدركێنێت و دان به بوونی كه‌سانی شاره‌زا و كارامه‌دا بنێت له ریزی چه‌كداره ئیسلامیه‌كانی وڵاتی سوریا كه توانای دروستكردنی بۆمبی پێشكه‌وتووی له‌وجۆره‌یان هه‌بێت.
ئێریك هۆلده‌ر، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێستادا سه‌رنجی له‌سه‌ر سوریا‌و عیراقه به‌ڵام له داهاتوودا دوور نییه كه رۆژئاوا بكه‌نه ئامانج.
وه‌رگێڕانی: ره‌وا مه‌حمود
سه‌رچاوه: Middle East Online