
ساڵح حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ڕانیه، به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند،
"به‌هۆی نه‌بوونی سایلۆ له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو، له ناحیه‌ی چوارقوڕنه گۆڕه‌پانێك ته‌رخانكرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له جوتیارانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كڕێته‌وه".
وتیشی: پاش وه‌رگرتنی زیاتر له 28 هه‌زار ته‌ن گه‌نم، له ئێستادا گۆڕه‌پانه‌كه پڕ بووه‌و توانای هه‌ڵگرتنی گه‌نمی زیاتری نه‌ماوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ش، له نزیك ئه‌و گۆڕه‌پانه شوێنێكی تر دابینكرا، كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی پێنجهه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌و ته‌نها 5 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌خۆده‌گرێت.
ساڵح حسێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پاش چه‌ند ڕۆژێكی تر، شوێنی دووه‌میش پڕ ده‌بێت و ئیتر هیچ شوێنێك نامێنێت بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، گه‌ر چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه پرۆسه‌كه ده‌وه‌ستێت.
ڕوونیشیكرده‌وه، ساڵی ڕابردوو، بڕی 24 هه‌زار و 500 ته‌ن گه‌نم له جوتیارانی ڕاپه‌ڕین وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ، تائێستا زیاتر له 30 هه‌زار ته‌ن وه‌رگیراوه و هێشتا بڕێكی زۆریش ماوه وه‌رنه‌گیرابێت، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له‌مساڵدا ڕێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم له ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو زیادیكردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ماوه‌ی چەند ساڵێکە له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڕیاری دروستكردنی سایلۆیەکی ھەڵگرتنی گەنم لە سنوری بیتوێن ده‌رچووه، كه توانای ھەڵگرتنی 40 ھەزار تەن گەنمی هه‌بێت و کۆگایەکیشی لەگەڵدا دەبێت بۆ ئەوەی پێش عەمبارکردن، گەنمەکەی لێبکرێتەوە، به‌ڵام تائێستا بڕیاره‌كه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.