نوێترین

recent

14/07/2014

داگیرکرنی بیرە نەوتیەکانی کەرکوک بۆ؟؟؟

کاروان ئەحمەد


پەلاماردانی بیرەنەوتەکانی کەرکوک لەلایەن پۆلیسی نەوتی ھەولیرەوە،جۆریکە لەداگیرکاری و بی یاسایی و کیشەدروستکردن،بۆ خەلکی کەرکوک بەگشتی بەپلەی یەکەم و کەسی دکتۆر نەجمەدین کەریم بە پلەی دووەم،لەبەر ئەم ھۆیانە:.

١/جارێ ھیچ پیویست نەبوو ھیزی پۆلیس لەھەولیرەوە بچیتە کەرکوک لەکاتیکدا ھەموو دەزانین کەرکوک چەندین ھیزی جۆراوی جۆری کوردی تیدا و زۆربەیان سەربە موئەسەساتی حکومەتی ھەریمن.
٢/ئەمەی کراوە حکومەت نەیکردوە بەلکو پارتی تاک لایەنە کردویەتی.
٣/خۆیان باش دەزانن ئەگەر ئەوبیرە نەوتانە نەبیت مالکی و حکومەتی عیراقش بودجەو موچەی فەرمانبەرانی کەرکوک رادەگریت و ناینیریت،ئەمەش دەبیتە ھۆی دروستبون و دروستکردنی کیشەیەکی گەورە بۆ خەلکی کەرکوک.
٤/ئەم کارە بێ پرسی پاریزگاری کەرکوک کراوە،کەئەمەش بێ یاساییە و حساب بۆ نەکردنە بۆ پاریزگار و حزبی براوە،کەئەم خالەیان زۆر خەتەرەو جیگای ھەلویستەلەکردنە لەلایەن یەکیتی نیشتمانی کوردستانەوە.
٥/بروانەبوون و بایەخنەدانی پارتیە بەھیزەئەمنیەکانی کەرکوک.
٦/لەسەر ئاستی نیودەولەتیش کاردانەوەی خراپی لیدەکەویتەوە،چونکە ئەمەی پارتی کردی لەخۆرابوو،ھەموان دەزانین پیشترش بەتایبتی لەم ماوەیەدا ئەوبیرانە ھەربەدەست کوردەوە بوونەو کورد سەربەرشتی کردوە.
٧/ئەم کارە والیک دەدریتەوە پیش ئەوەی خزمەت بەکورد بکات ،خزمەت بەلایەنیکی ترو دەولەتیکی تر دەکات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085