
له‌هه‌رێمی کۆبانێ هێرشی چەكدارانی داعش به‌رده‌وامن، شه‌وی رابردوو چەكدارانی داعش بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانی کۆبانێ له‌به‌ره‌ی رۆژهەڵات ، خۆرئاوا و باشووری کۆبانێ به‌رده‌وام بوو و لەو شەڕ و پێكدانەدا نۆ چەكداری داعش كوژراون.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی(فورات نیوز) ئێواره‌ی دوێنێ چەكدارانی داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر گوندی ته‌لیک که (35)کم ده‌که‌وێته خۆرئاوای هه‌رێمه‌که و له‌هێرشه‌که‌دا دوو ژن برینداربوون و دۆخی ته‌ندروستی یه‌کێکیان ناجێگیره . برینداره‌کان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پیرسوس کران .
هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی کۆبانێ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێر ناوی (تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی گوندی عه‌بدیکۆ ) ده‌ستپێکرد و له‌ئه‌نجامدا نۆ چه‌كداری داعش کوژران و شەش كەسی چەكداری دیكەش بریندار بوون.
له‌رۆژئاوای هه‌رێمه‌که‌ش له‌گوندی به‌یادییه له‌نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و چەكدارانی داعش شه‌ڕوپێکدادان هاته‌ئاراوه . له‌و شه‌ڕوپێکدادانه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر چەكداری داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی ئه‌وچەكدارانەش تێکشکێندرا .