نوێترین

recent

18/07/2014

تورکیا: ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بەردەوام دەبێت

حکومەتی تورکیا رەتیدەکاتەوە وەفدە حکومییەکەی ھەرێم لە سەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ ئەنقەرە داوایکردبێت لە داھاتی نەوتە فرۆشراوەکە بەشە بودجە بڕدراوەکەی ھەرێم وەربگرێ.
تانەر یڵدز وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی ھەرێمی کوردستان داوایکردبێ ئەو بڕە بودجەیەی بەغدا نەیناردووە لەو پارەیەی کە ئێستا لە ھاڵک بانک کۆبووەتەوە وەربگرێ، رایگەیاند لە کۆبوونەوەکاندا داواکارییەکی لەو جۆرەیان پێشکەش نەکراوە.
سەبارەت بەشێوازی دابەشکردنی داھاتی نەوتەکەش ئاماژەیدا بەوەی لە چوارچێوەی رێکەوتنامەکاندا رێز لە دەستووری عێراق دەگرن و بە گوێرەی سیستمی پەیڕەوکراوی ئێستا، ٨٣%ی داھاتەکەی بۆ بەغدا و١٧%شی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت.
روونیشیکردەوە کە بەھۆی پڕبوونی ئەمبارەکانی گواستنەوەوە، ماوەی چەند رۆژێک ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەوەستێت و دواتر دەستپێدەکاتەوە.
وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بەپێ,یستیشیزانی کە چاکسازی لە دەروازەی سنووریی نێوان ھەرێم و تورکیا بکرێت بۆئەوەی زیاتر لە ٢٠٠ - ٢٥٠ تانکەر نەوت لە رێگەیەوە بگوازرێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085