نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

01/05/2024

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر بەبانکیکردنی مووچە دەربڕی لەڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە


ئاژانسی وڵات _ کەناڵ 8

حکومەتی هەرێمى کوردستان بەفەرمی نوسراووی کرد بۆ حکومەتی عێراق کە رەزامەندە بەوەی بانکی بازرگانیی عێراق دەستبکات بە بەبانکیکردن "تەوتین"ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئەم نووسراوەی حکومەتی هەرێمى کوردستان، دوای بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمى کوردستان دێت، کە تیایدا بڕیاردرا داهاتی نانەوتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دەخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و هەروەها حکومەتی هەرێم لاری نییە لە بەبانکیکردنى "تەوتین"ی مووچەخۆران.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت خودی مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانی زۆر پێداگربوو لەسەرئەوەی دەبێت پڕۆژەی "هەژماری من" جێبەجێبکرێت نەک "تەوتین".

سەرچاوەیەک لەبەغدادەوە ئەوەى بە کەناڵ8 راگەیاند، نووسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغداد کە رازییە بانکی بازرگانی عێراقی TBI (تەوتین) بکات
Picsart-24-02-23-21-31-09-085