د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی پێداگری ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان توشی لاوازی زیاتر نه‌بێت و ده‌شڵێت، "دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه".
د.ڕ‌ێواز فایه‌ق له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ رایگه‌یاندوه، "جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبونه به‌ناوه‌ڕ‌ۆكی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش مافی گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت".
دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه
وتیشی، "پێداگریمان پابه‌ندبونمانه به‌بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕ‌یاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا له‌كێشاندنه‌وه‌ی مه‌رسومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌بڕ‌وای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی روده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت".
ئێمه پێمانوایه، هه‌مو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له‌هه‌رێم ئاماده‌یه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه پێمانوایه، هه‌مو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له‌هه‌رێم ئاماده‌یه، كۆمسیۆن و یاسا هه‌یه‌و هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئێمه پابه‌ندین به‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی كه ماف ده‌دات به‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكات".
سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ئاماده‌كاریدان بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندید
د.ڕ‌ێواز فایه‌ق ده‌شڵێت، "سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ئاماده‌كاریدان بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندید، به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن، دروشمه‌كانی یه‌كێتی، كاروباره لۆجستی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشت هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش دروستكراون، سه‌رۆكی لیژنه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان، وردكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ناو هه‌ر بازنه‌یه‌كدا كراوه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتییه‌وه"
وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه قۆناغه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه قۆناغه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره بنه‌ڕ‌ه‌تییه‌كانی لاوازبونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بونی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و راسته‌قینه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان".