نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

01/05/2024

دڵشاد میرانی : ئاگامان لێیە حکومەت لەگەڵ چەند دادوەرێك خەریکن تا فێڵێك بدۆزنەوە

دڵشاد میرانیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی:

ئەگەر هەر ڕونکردنەوەیەکی دادگای فیدراڵی کە ببێتە جێگرەوەی بڕیاری پێشتری بۆ جێکردنەوەی هەژماری من ئەوە واتای ئەوەی دووجار خیانەتمان لێکراوە، بۆیە هەمان هەڵوێستی ناڕەزاییمان دەبێت.

هەژماری من نیشتمانی نیە، بەڵکو هی حزبە لەناو حزبیشدا هی تاکە کەسێکە، جگە لەوەی ئەو ئەزمونە تاڵەی ئێمە پێشتر هەمان بووە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە، وەکو مامۆستایانی ناڕازی بە هەموو جۆرێک هەژماری من ڕەتدەکەینەوە، ئیتر باشە یا خراپە با بۆخۆیان بێ.

ئاگامان لەوە هەیە کە کۆمەڵێک دادوەر چەند جارە لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی فێڵێکی یاسایی، خۆشبەختانە هەتا ئێستا نەچووەتە ژێر بار.

ئێمە بە زارەکی لە بەغدادەوە پێمان گەیشت کە بابەتی ڕاستکردنەوەی بڕیاری دادگا هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە، ئەوەی هەیە حکومەتی هەرێم دەیەوێت کات بکوژێت تا دەرچەیەکی تر بۆ جێکردنەوەی هەژماری من بدۆزێتەوە.

هەرڕونکردنەوەیەک لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە بدرێت بۆ ئەوەی هەژماری من لەدایک ببێت بەڕاستی ئێمە دەگەڕێنێتەوە خاڵی سفر و بەوەی وەک پێشتر دەیان هەزار کەس بهێنینەوە سەر شەقام چونکە نابێت هیچ ڕونکردنەوەیەک ئێمە بگەینێتەوە ئەوەی کە موچەکانمان بخاتەوە سەر حکومەتی هەرێم واتە هەژماری من، ئەگەرنا دەچینەوە سەر شەقام بۆ ناڕەزایەتی وەک پێشتر.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085