نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

01/05/2024

تەندروستى عێراق دەرچوانى پزیشکى هەرێمى کوردستان دادەمەزرێنێت


وەزارەتى تەندروستى عێراق دەرگاى دامەزراندن بۆ دەرچوانى کۆلێژ و پەیمانگاکانى پزیشکى و تەندروستى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە و ئەوانەى خوازیارن لە عێراق دابمەزرێت دەتوانن لە رێگەى فۆڕمى ئەلکترۆنى داواکارى پێشکەش بکەن.

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا، داوا لە دەرچوانى کۆلێژەکانى پزیشکى، تەندروستى، تەکنیکى، پەرستارى، پەیمانگاکانى تەکنیکی و پەرستارى بۆ ساڵى خوێندنى ساڵى 2022 بۆ 2023 دەکات ئەوانەى خواستى دامەزراندنیان هەیە لە رێگەى فۆڕمى ئەلکترۆنییەوە داواکارى پێشکەش بکەن.

وەزارەتى تەندروستى عێراق، لە فۆڕمەکەیدا داواى ناوى چوارى پێشکەشکار و کۆلێژ و پەیمانگاکەى دەکات.

وەزارەتى تەندروستى عێراق، کێشەى کەمى کارمەندى پزیشکى هەیە و بەگوتەى عەبدولزەهرە هینداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانان، کەرتى تەندروستى عێراق پێویستى بە پێنج هەزار پزیشک و 10 هەزار پەرستار و هەزاران کارمەندى دیکەى بوارى تاقیگە هەیە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085