نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

29/04/2024

لایەنە عێراقییەکان رازى نەبوون بە دواخستنى هەڵبژاردن


 


لایەنە عێراقییەکان ڕازى نەبوون بە دواخستنى هەڵبژاردن و درێکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق و پێدەچێتت دواى کۆبونەوەى سەرۆکى هەرێم و لایەنەکان، هەڵبژاردن بۆ مانگێک دوابخرێت.

دڵشاد مەجید، رۆژنامەنوس و چاودێرى سیاسی لە پەیجى ۆى بڵاویکردەوە، دوای سەردانەکەی سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ هەولێر و بێئومێد کردنی پارتی لە هەوڵی ئەردۆگان بۆ پشتگیری کردنی پارتی، دوای  چوار ڕۆژ لەسەردانەکەی ئەردۆگان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەردانى بەغدا دەکات.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئاشکراى دەکات، کە سەرجەم لایەنەکان بە سەرۆکى هەرێمیان ڕاگەیاندووە، کە پرسی دواخستنى هەڵباردن پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و وەک سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانن بڕیار بدەن، هەروەها دادگاى فیدراڵی هیچ ئامادەیەکی پیشان نەداوە، کە چاو بەبڕیارەکانی خۆی  سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و کورسی کۆتاکاندا بخشێنێتەوە و لێی پاشگەزبێتەوە.

دڵشاد مەجید نوسیویشیەتى: نێچیرڤان بارزانی داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە، بۆ مەیسەرکردنی دواخستنی هەڵبژاردن، پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق درێژ بکاتەوە، بەڵام ئەم داوایەش لەلایەن پەرلەمان و سەرجەم هێزە شیعەکان رەتکراوەتەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە، هۆکاری سەرەکی سەرنەگرتنی ئەم هەوڵەی پارتیش  بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بۆ پشتگیری نەکردنی یەکێتی نیشتمانی دەگەڕێتەوە و دەڵێت: تەنها لایەنێک کە پشتگیری پارتی دەکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بزووتنەوەی گۆرانە.

باس لەوەش دەکات، ڕەنگە نێچیرڤان بارزانی بۆ رەخساندنی کات بۆ  پارتی، لە پێشکەکردنی کاندیدەکانی و ڕێکارەکانی بەشداری پێکردنی پارتی، دوای کۆبوونەوەو لەگەل بارزانی و دوای کۆبوونەوەی لەگەل سەرجەم هێزە سیاسیەکانی کوردستان، بۆ یەک مانگ هەڵبژاردن دوابخات، ئەم ڕێکارەش لەلایەن عێراقیەکان و ئەمریکییەکانەوە جۆرێک ڕەزامەندی پێدراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085