نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

29/04/2024

حکومەتی هەرێم دووبارە لیستی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا نەناردووە


جیاوازیی لە لیستی موچەی ئەم مانگە لەگەڵ مانگەکانی ڕابردوو، وایکردووە بەغدا کاتی زۆری بۆ وردبینیکردنی لیستەکان بوێت، هاوکات لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نەنێردراوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی لیستی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەو گرفتانەی دروستبوون ئاشکراکرد و وتی "کێشە لەو لیستەدا هەیە کە نێردراوەو بەغدا پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ وردەکاریی، هەربۆیە ناردنی موچەی مانگی چوار دواکەوتووە.

لەبارەی کێشەکان سۆران عومەر وتی کۆتایی ساڵی ڕابردوو کۆی گشتی پارەی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم 913 ملیار دینار بووە، لە لیستی ئەم مانگەی موچە کە نێردراوە کۆی گشتی موچە بووەتە 969 ملیار دینار.

وتیشی "حکومەتی هەرێم لە سلکی سەربازیی خەڵک دادەمەزرێنێت و لەلیستی موچە ناوەکانیان دەنێرێت، هەروەها 23 هەزار ناو جیاوازیی هەیە لە لیستی موچە، ئەوە جگە لەوەی 12 هەزار خانەنشینی هەن کە لە لیستەکاندا جیاوازییان هەیە".

بەوتەی پەرلەمانتارە کوردەکە هەر لەو لیستی موچەیەی نێردراوە 67 هەزار ناو هەن کە زانیاریی لەسەریان نەدراوە، ئەوە جگە لەوەی ئەم مانگەش لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بۆ بەغدا نەنێردراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085