نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

30/04/2024

قوباد تاڵەبانی هەڵوێستى خۆى لەسەر دواخستنى هەڵبژاردن ڕاگەیاند


لەمیانى دیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق قوباد تاڵەبانى جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ڕایگەیاند، دواخستنی لەوە زیاتری ھەڵبژاردن زیان بە پێگەی ھەرێم دەگەیەنێت و ھەر ھەوڵێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن رەتدەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق، كە ئەمڕۆ لەهەولێر بەڕێوەچوو، رایگەیاند:

جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كورستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دەكەینەوە، دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن، زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت و هەر هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە.

هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، زیان بە سەقامگیریی عیراق و كوردستان دەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و لایەنە عیراقییەكان لەسەر هێڵین بۆ دۆزینەوەی جێبەجێكارانی ئەو كردەوەیەو كاریش لەسەر كۆتاییهێنان بەم جۆرە هێرشانە دەكەین.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085