نوێترین

recent

17/10/2026

نابێت خەڵك ببنە قوربانی ناکۆکی و درێژەکێشانی گفتوگۆ سیاسییەکان.

 







منی نبی قهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لەپەیامێکدا دەڵێت:
خەڵکی کوردستان نابێت نرخ و قوربانی ناکۆکی و درێژەکێشانی گفتوگۆ سیاسییەکان بدەن.
ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو لایەنەکان بەرژەوەندی گشتی بخەنە سەرووی بەرژەوەندی حزبی، هەنگاوی خێرا بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن.
پێکهێنانی حکومەت لەم قۆناغە هەستیارەدا تەنها بابەتێکی سیاسی و ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان نییە، بەڵکو پێویستییەکی نیشتیمانییە.
حکومەتێکی بەهێز و خاوەن بڕیار دەتوانێت متمانە بگەڕێنێتەوە، بازاڕ بجوڵێنێتەوە، وەبەرهێنان هان بدات و دەرفەتی کار بۆ گەنجان زیاد بکات.
پێکهێنانی حکومەت، هەنگاوێکە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک دواخستنی زیاتر، لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە؛ بەڵام زیانەکەی بۆ هەمووانە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085