نوێترین

recent

29/06/2026

شوان بەرزنجی،بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ٦ـی مووچەخۆران دابەش بکرێت.


 







پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرای دەكات، بڕیارە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی شەشی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت و جەختیش دەكاتەوە، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی پرسی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بەردەوامە.

زیرەك زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەپێی بەدواداچوونەكانمان لە وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت."

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە تاوەكوو 1ی7ی2026، مووچەی مانگی شەشی هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی عێراق تەواو بكرێت.

زیرەك زێباری ئاماژەی بەوەش دا: "حكوومەتی فیدڕاڵ مووچەی خۆیان تەواو بكەن ئەوكات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش تەمویل دەكرێت و دەنێردرێت."

ئەوەشی خستە ڕوو: "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش تەواو كراوە و هیچ گرفتێكی نەبووە."

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە بڕینی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی لە تەمویلی مووچەدا دەكەن، ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "هێشتا بڕیار لەسەر پرسی 120 ملیارەكە و داهاتی نانەوتی نەدراوە، ئەوە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدایە و داوا كراوە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت و كاریگەریی لەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكات."

بڕیارە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتی بچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر بڕێك داهات بەپێی داهاتی مانگانە رێك بكەون و مەرجی 120 ملیارەكە لابدرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085