نوێترین

recent

03/07/2026

محەمەد نوری، سەرکــەون پاسەکـە ڕۆیی.!


 







🖍️ئەگەر دونیای ئێمە دونیایەك نەبێت پاڵەوانی درۆزن دروستبكات ،ئەی ئەو هەموو مەقەبایەی وەك پۆڵا دەیانەویت بیاناسین لەكوێیەوە هاتوون؟ دونیای ئێمە دونیای نمایشی ساختەكان وخۆنواندنی پاڵەوانە دروستكراوەكان وفرۆشتنەوەی درۆیە بە پێوەری راستی .
🖍️دونیای ئێمە دونیای فووكردنە سیاسییەكان و گەورەكردنی بچووكەكان و ئەرزشدانە بە هەموو بێ ئەرزەشەكان و پێدانی سیفەتی تەقوا وراستگۆیی و پاكییە بەهەموو درۆزن وساختەچی وگەندەڵكارێك .
🖍️رۆڵان بارت لەوەسفكردنی یاری زۆرانبازییدا دەڵێت :بۆئەوەی پاڵەوانەكان نمایش پێشكەش بكەن پێوستیان بە چەپڵەی جەماوەر هەیە،بێ بوونی بینەر و چەپڵەی چەپڵەلێدەرەكان زۆرانبازەكان ناتوانن هیچ نمایشێك بكەن.
🖍️لەهەموو بوارەكاندا وایە ،ئەوەی پاڵەوانەكان دەخاتە سەر نەشئەی بردنەوە چەپڵەكانە،ئەوەی نمایشەكان گەرمتردەكەن هوتافی بینەرەكانە ،ئەوەی گەرمی دەدەن بەدیمەنەكە هاواری جەماوەرەكەیە،ئەوەی ڕێ دەدا سیاسییەكان و كاربەدەستەكان و حزبەكان قسەی گەورە بكەن بێ هیچ گوێدانێك بەوەی دەیڵێن ، گویڕایەڵی گوێگرەكانە .
🖍️دونیای ئێمە قەت ناپرسێت ئەم هەموو درۆیە لەپای چی ؟ئەم هەموو بێ بەڵێنیە بۆ؟ئەم هەموو ساختەكردنە چییە؟ئەم هەموو مژدە بەتاڵە چۆن ؟دونیای ئێمە دونیای هەڵتقوینی كەسانێكە بەناوی ساختەچیتەوە خۆیان دەكەن بە سیاسەت و بەناوی ئایندەوە ئێستا دەدزن و بەناوی گۆڕانكارییەوە دونیامان دەوەستێنن وبەناوی مەسڵحەتی گشتییەوە ،مەسڵحەتی تایبەت دەبوژێننەوە .
بۆیە ئاسانە سبەی هەر كەسێك بمانبات بۆسەر ئاو ولەوسەرەوە بەتینویتی بمانهێنیتەوە.
🖍️فلۆبێر دەمێكە دەپرسێت :سودی گریان چییە لەناو دەستەیەك كە هەمویان پێدەكەنن ؟
كەواتە سودی رواندنی ئۆمید هەیە ،لەم جۆرە كۆمەڵگایانە؟ See less

Picsart-24-02-23-21-31-09-085