هەڵماڵینی دۆسێی تاوانکاری و ئابڕووبەری (دورگەکەی ئێپستن) لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەبەرژەوەندی کوردە؛
ئێمەی کورد، دەبێت سوپاسی جووە کوردەکان و ئیسرائیل بکەین چونکە لەگەڵ ئەوەی بەردەوام لۆبیمان بۆ دەکەن. فشاریشیان دروستکردووە لەڕێگەی جوڵاندنی ڕای گشتی جیهانی، ئەویش دوای فشارخستنە سەر خودی (دۆناڵد ترەمپ) لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ واژووکردن و هەڵماڵینی پەردە لەسەر بەڵگەی تاوانەکانی گەورەترین دۆسێی تاوانکاری ئابڕووبەرانەی جیهان. کە تیایدا ڕووی ڕاستەقینەی سیستمی جیهانی سەرمایەداری و ئیسلامی سیاسی پیشانداین.
هەڵبەت لەم دۆسێیەدا:
لەم دۆسێی ئابڕووبەرە تاوانکارییەدا، هەریەك لەخەلیفەی موسوڵمانان (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، شێخ زاید، شازادە محەمەد بن سەلمان..چەندین سەرکردەی تری جیهانی ئیسلامی) تێوەگلاون.
ئەمە سەرباری تێوەگلانی ڕابەرانی جیهانی سەرمایەداری و بەناو دیموکراسی لەسەروو هەموویانەوە خودی (دۆناڵد ترەمپ، تۆم باراك..) چەندین سەرکردەی تری بێ مۆراڵی جیهان.
ئەوەی لێرەدا گرنگە بیزانین؛
- هەڵماڵینی ئەم دۆسێیە لەلایەن دەزگای هەواڵگیری ئیسرائیلەوە (مۆساد) ئەنجام دراوە.
- ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل گەورەترین خزمەتی بەکورد کرد، وە لەبنەڕەتدا ئیسرائیل بۆ سنوردانان بۆ سەرکێشی و سەوداسەرییە بازرگانییەکانی (تۆم باراك و دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەردۆگان) لەدژی کورد پەردەی لەسەر بەڵگەکانی ئەو تاوانە ئابڕوبەرانەیە هەڵماڵی.
- ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل ڕووی ڕاستەقینەی جیهانی ئیسلامی و برایانی ئاینی و جیهانی سەرمایەداری بەناوی ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموکراتی بۆ هەڵماڵین.
لەهەمووی گرنگتر:
- ئاشکرا کردنی ئەم بەڵگە تاوانانە بەواژووی خودی (دۆناڵد ترەمپ) ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەخات، کە ئیسرائیل نەك تەنها زلهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەڵکو لەڕێگەی دەزگای هەواڵگیری (مۆساد)ەوە دەتوانێت کۆنترۆڵی خودی ئەمریکاش بکات.
- هەڵدانەوەی ئەو دۆسێیە ئەوەشی بۆ ئاشکرا کردین، کە ئەو تۆمەتانەی لەلایەن تورکیا و خەلیفە (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان) دەدرایە پاڵ (پەکەکە) بەوەی منداڵی کورد دەڕفێنن. لەبنەڕەتدا ئەوە خودی ئەردۆگان بەو تاوانە هەستاوە و منداڵی ڕفێندراوی کوردی بەبڕی زیاتر لە (٢٠٠) ملیۆن دۆلار بە (جێفری ئێپستن) فرۆشتووە.
هەر ئەمەش وایکردووە کە پەرلەمانی تورکیا، داوای دانیشتنی بەپەلە بکات بۆ ئەو مەبەستە.
با جارێ واز لەجیهانی سەرمایەداری بهێنین:
جارێ با ئێمە واز لەجیهانی سەرمایەداری بهێنین کە تیایدا مرۆڤ وەك کاڵا و بێ نرخترین بونەوەر تەماشا دەکات، بەجۆرێك ئەوەی ناوی بەهای ئاکاری و مرۆڤایەتی بێت تیایدا جێی نابێتەوە.
دەبێت ئێمە بێن و سەرەتا ئەو پرسیارە بکەین:
چۆن دەبێت خەلیفە (ڕەجەب تەیب ئەرۆگان) کە باسی ڕزگارکردنی قودس دەکات و خۆی بەڕابەری جیهانی ئیسلامی دەزانێت، لەگەڵ (شازادە محەمەد بن سەلمان)ی سعودی لەدۆسێیەکی ئابڕووبەرانەی لەو جۆرەدا تێوەگلێن؟!
چۆن دەبێت منداڵی موسوڵمان بفڕێنن و بیفرۆشن وەك کاڵا؟! چۆن دەبێت بەشداربن لەکوڵاندن و برژاندن و خواردنی گۆشتی منداڵ؟! چۆن دەبێت پەردەی کەعبە کە قیبلەنمای موسوڵمانانە بەدیاری بنێردرێت بۆ ئێپستن؟!
ئەمانەو چەندین پرسیاری تر، کە ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەخات کە چۆن هەردوو ڕەوتی ئیسلامی سیاسی و جیهانی سەرمایەداری لەوپەڕی داڕمانی ئەخلاقی و بەهای مرۆڤایەتیدان.
بۆیە دەبێت جارێکی تر سوپاسی ئیسرائیل بکەین، چونکە ڕووی ڕاستەقینەی هەردوو جیهانەکەی بۆ هەڵماڵین کە چەندین سەدەیە خەڵکیان بەدروشم و درۆودەلەسەکانیان سەرخۆش کردووە.
لەکۆتاییدا:
ئێمەی کورد، دەبێت سوپاسی ئیسرائیل و جووە کوردەکان بکەین بۆ هەوڵەکانیان کە بەشێوازی جیاواز داویانە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان و پاشان بۆ پاراستنی ئێمەی کورد. هەروەها دەبێت سوپاسیان بکەین بە هەڵدانەوەی ئەم دۆسێیە گرنگە لەم کات و سات و قۆناغەدا کە هەرچی هاوکێشە و سەروسەودایە لەنێوان (تورکیا، قەتەر، سوریا، سعودیە لەلایەك و تۆم باراك و ترەمپ لەلایەکی تر) لەدژی کورد تێکدا.
وێنەکان:
بەڵگەی تێوەگلانی ئەردۆگان و فرۆشتنی پەردەی کەعبە و داواکاری پەرلەمانی تورکیایە بۆ دانیشتنی بەپەلە.
تێبینی:
- ئێستا ئیسلامی سیاسی بۆ داپۆشینی ئابڕووچون و تێوەگلانی خەلیفە ئەردۆگان و شازادە محەمەد بن سەلمان و سوڵتان و ئاغاکانی تریان، تەنها باسی ئەمریکا و ئەوروپا دەکەن
