نوێترین

recent

25/01/2026

هەسەدە سەبارەت بەپێشیل کردنەوەی ئاگر بەست ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەووە.


 






بەیاننامەیەک سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە هەرێمی جزیرە و کۆبانی – ٢٦ی ژانویە


سەرەڕای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ ڕێککەوتنی ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، فراکسیۆنەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە ئەنجامدانی پێشێلکاریی جددی و دووبارە بەرامبەر ناوچە دانیشتووەکان لە ناوچەی جزیرە و کۆبانی، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرای مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی مەدەنی و سەقامگیری ناوچەکە.


کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، فراکسیۆنەکانی سەر بە دیمەشق، هێرشێکی زرێپۆشیان بۆ سەر میحوەری جەلەبیە، باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی دەستپێکرد، کە بەرپەرچدرایەوە.


لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوەوە تا کاتی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەم فراکسیۆنە بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر لادێکانی ڕۆژئاوای کۆبانی و گوندەکانی زەریک و قاسمیەیان کردۆتە ئامانج.


سەعات 6:00ی ئێوارە، فراکسیۆنەکان گوندی قاسمیەیان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ ئەندامی دیکەی هەمان بنەماڵە برینداربوون.


کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارە، فراکسیۆنەکانی دیمەشق بە بەکارهێنانی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر گوندی قاری نزیک شاری کەرەکی لەکی و زیانی ماددییان لێکەوتەوە.


کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی شەو، ئەم کوتلانە گوندی ئەلسەفایان لە لادێی جەل ئاغای سەربە ئەلجەوادیە کردە ئامانج و زیانی ماددییان لێکەوتەوە.


تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم بەیاننامەیە، ئەم کوتلانە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر میحوەرەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کۆبانی، ئەمەش بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەست و هەڵکشانێکی مەترسیدارە کە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە.


لەم هێرشانەدا چوار لە شەڕڤانانمان بریندار بوون، جگە لە شەهیدکردنی منداڵێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە لە هەمان بنەماڵە.


داوا لە گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکەین کە بەرپرسیارێتی تەواویان لە ئەستۆ بگرن لە کۆتاییهێنان بەم پێشێلکاریانە، فراکسیۆنە دیمەشقەکان ناچار بکەن بە تەواوی پابەندبن بە ڕێککەوتنەکەوە، و دڵنیابوون لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەبێ هیچ دواکەوتن و نەرمییەک.


ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF

٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٦

Picsart-24-02-23-21-31-09-085