بۆ پارتی داوای سەرۆک کۆمار دەکات؟
لەخولەکی پێشوو پارتی وەک کارتی فشاری داوای سەرۆک کۆماری دەکرد یان داوای ئەوەی دەکرد و هەوڵی دەدا ئەو پۆستە جۆرێک لەشەراکتی تێدا هەبێت بۆ ئەوەی یەکێتی نەتوانێت بەتەنها خۆی بەکاری بهێنێت ، بەڵام لەم خولەدا پارتی زۆر بەجدی هەوڵی بەدەست هێنانی ئەو پۆستە دەدات کەمەبەست لێی دوو ئامانجە :
یەکەم : یەکێتی لەدونیای دەرەوە بکات و هیچ پۆستێکی سیادی لەهەرێم و بەغداد نەبێتە پشکی یەکێتی ، چونکە پارتی بەم شێوەیە هاوپەیمانەکانی بچوک دەکاتەوە.
دووەم : لە خولی سێ هەمەوە پارتی کارتی فشاری پاشەکشە لەپرۆسەی سیاسی بەکاردەهێنێت بەڵام هیچ کاریگەریەکی نییە ، چونکە هیچ پۆستێکی سیادی بەغدادی لەبەردەست نییە ، بۆیە ئەگەر ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت ، ڕاستە پۆستێکی تەشریفاتیە بەڵام کلیلی پرۆسەی سیاسیە لەبەغدادە و هەرکەس خاوەنی ئەو پۆستە بێت لەگەڵ دوو پۆستە سیادیەکەی تری بەغداد واتە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت پرۆسەی سیاسی پەک بخات ، بۆیە پارتی شینی هەریسەکە دەکات
