نوێترین

recent

12/02/2026

كاره‌بای‌ راپه‌ڕین لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ پێكدەهێنێت كه‌ ووتی ئەمە دزیی یە"

 












به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین پشتڕاستی‌ كرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ پێكدەهێنێت كه‌ لێدوانی‌ بۆ ومیدیایەك  ده‌رباره‌ی‌ كاره‌بای‌ 24 كاتژمێری‌ و زۆری‌ پاره‌كه‌ی‌، ده‌شڵێت: "به‌ڵام هێشتا بڕیار نه‌دراوه‌ بدرێته‌ دادگا".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای راپه‌ڕین له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌:

*فه‌رمانبه‌رێكی كاره‌با دوێنێ لێدوانی بۆ چه‌ند كه‌ناڵێك داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌پڕۆژه‌ی ڕوناكی بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با هاتۆته‌وه‌، گوایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ سزای یاسایی دراوه‌.

*كۆمه‌ڵێك په‌یج و كه‌سایه‌تی له‌سۆشیال میدیا كه‌وتونه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و باباته‌ و خه‌ریكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌به‌ن.
*ئێمه‌ پێمان وایه‌ له‌و بابه‌تدا هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك له‌ڕای گشتیدا په‌یدابووه‌.

*بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌چه‌ند خاڵێكدا ئه‌م به‌رچاوڕوونیه‌ ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست:

1- ئه‌مڕۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌  بانگكراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ،به‌مه‌به‌ستی لێتێگه‌یشتن له‌و بابه‌ته‌و هۆكاری ئه‌و لێدوانه‌ی چی بووه‌؟

2-پێی گوتراوه‌ كه‌وه‌ك ڕێكاری كارگێڕی ویاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران لێژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته‌ پێك ده‌هێنرێت و پێویسته‌ تۆش ئه‌و به‌ڵگانه‌ت ئاماده‌ بكه‌یت كه‌ لێدوانت له‌سه‌رداون تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕاستی و دروستی بابه‌ته‌كه‌ بكرێت، ئه‌گه‌ر ڕاست بێت كه‌سی كه‌مته‌رخه‌م  سزای یاسایی وه‌ربگرێت، لێژنه‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری داواكاری گشتی ده‌بێت.

3- وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌درێته‌ دادگا،هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه‌، چونكه‌ تائێستا لیژنه‌ پێك نه‌هێنراوه‌و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ش ده‌رنه‌چووه‌،تابریار بدرێت بدرێته‌ دادگا یان  كۆتایی به‌بابه‌ته‌كه‌ بهێنرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085