کۆنگرێس مۆڵەتی دوو هەفتە بە حکومەتی سوریا بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ هەسەدە دەدات
لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە ١٠ی مانگی داهاتوودا دانیشتنێکی تایبەت بە هێرشەکانی سوپای سوریای عەرەبی بۆسەر ڕۆژاڤا و دۆسیەی ڕێکەوتن لەگەڵ هەسەدە ڕێکدەخات.
جێی باسە پێشتر ئەنجومەنەکە هەڕەشەی لە سوریا کردووە ئەگەر مافی پێکهاتەکان پێشێل بکات دووبارە سزای قەیسەر دەسەپێننەوە، ئەنجامدانی دانیشتنەکەش لە دوو هەفتەی داهاتوو پێدانی مۆڵەتە بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ هەسەدە، بەپێچەوانەوە ئەگەر هێرش بۆ سەر ڕۆژاڤا دەستپێبکاتەوە، سوریا دەخرێتەوە ژێر سزای ئەمریکا. ئەمەش شەرع و حکومەتەکەی ناچاردەکات هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ کورد.
