عەزیز ڕەئووف : کە سلێمانی دەبێتە مەیتخانە
ئەوەی دوو مانگە لە مەیتخانە پاڵکەوتووە تەنها جەستەی سارد و سڕی گەنجێک نەبوو، بەڵکو ئەوە قەڵەمی ڕۆشنبیرانی ئەم وڵاتە بوو،عەمامەی ویژدانی مەلاکان بوو، ویژدانی مردووی ئۆپۆزسیۆن بوو، مایکی درۆزنانەی ڕۆژنامەنوسان بوو، شکۆی شکاوی پارێزگار بوو.
تەرمێکی سارد و سڕ لەو مەیتخانەیەی سلێمانی غیرەتی هەموومانی دەرخست. تەرمی گەنجێک لە مەیتخانە، سلێمانی لە شاری هەڵمەت و قوربانییەوە گۆڕی بۆ شاری بێدەنگی و سەرکزکردن.
