نوێترین

recent

02/09/2025

عەلی باپیر, داوایەL ئاڕاستەی لەتیف رەشید, دەکات.







سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی سەرۆککۆماری عێراقی کرد و داوایەکیشی ئاڕاستەکرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە: عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی كۆمەڵ، لە شاری بەغدا سەردانی دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێڕاقی كرد و لەلایەن بەڕێزیان پێشوازیی گەرمیان لێ كرا.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە دیدارەكەدا باسی مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرا و، هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق، هەروەها سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری داوای لە سەرۆککۆمار کرد کە وەک پارێزەری دەستوور رۆڵی خۆی ببینێ لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەهۆی ئەوەی خەڵکی هەرێم موچەیان دواکەوتووە و ئەو گرفتەش وایلێهاتووە مانگانە دووبارە ببێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085