
ئاگاداری
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بە سپۆنسەری و پشتیوانی خێرخواز و سەرمایەداری نیشتیمانی، بەڕێز کاک "مەریوان حاجی جەمال"، پێداویستییەکانی خوێندنی ساڵی نوێ بۆ (٣٠٠) خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت دابین دەکرێت.
بەم بۆنەیەوە، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەرفراوان ساز دەکەین بۆ خستنەڕووی وردەکارییەکانی ئەم هەڵمەتە و ڕاگەیاندنی بانگەوازێکی گشتی بۆ سەرجەم خێرخوازان و سەرمایەدارانی کوردستان، تا بە هەموومان بتوانین دڵنیابین لەوەی هیچ خوێندکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پێداویستییەکانی خوێندن بێبەش نابێت.
ئامادەبوون و ڕوماڵکردنی ئێوەی بەڕێز، وەک هەمیشە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ سەرخستنی ئەم پەیامە مرۆییە و گەیاندنی بە کۆمەڵگا.
کات و شوێن:
ڕۆژ: چوارشەممە, ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ
شوێن: پێشانگای هاوکار تۆپ، شەقامی هەواری سیمەتریەکە
بە هیواین لەپێناو خەمخۆریتان بۆ توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئامادەی ئەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە بن.
لەگەڵ ڕێزدا...
[یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان]
کاک سامان
+964 770 142 3808